10
ئای ئۆ ئێس 26, تشرینی دووه‌م 2016 بۆچوون

ئەپڵیکەیشنی Facetune 2 بۆ دەستکاریکردنی وێنە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس

ئەپی Face Tune2 ئەم ئەپه هێندە نیە بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆن بڵاوکراوەتەوە، پێشتر جۆرێک لەم ئەپە بڵاوکرابووەوە، واتا ناوێکی نیە، بەڵام ئەپەکەی پێشوو نرخەکەی ۳.۰۰$ بوو، ئامانجی گەشەپێدەران لە گەشەپێدانی ئەم ئەپە ئەوەیە کە هەوادارانی ئەپەکە هەندێ لە تایبەتمەندیەکانی Facetune بەکاربهێنن، بەڵام بەخۆڕایی. وەکو ئەوەی دەزانین ئەپی Facetune خاوەن چەندین تایبەتمەندی زۆر باشە و لە باشترین ئەپەکانی جۆری دەستکاریکردنی وێنەکانە، بەڵام بۆ داگرتنی ئەپەکە پێویستە بڕە پارەیەک بدەین. بەڵام لەم ئەپە نوێیەدا دەتوانین هەندێ لە تایبەتمەندیەکانی Facetune بەکاربهێنین بەخۆڕایی، ئەمەش نوێکردنەوەیەکی باشە بۆ هەواداران.

ئەو تایبەتمەندیانە چین کە لە ئەپە نوێیەکەدا هەن؟

– تایبەتمەندیەکانی ئەپەکە، هەندێکن لە تایبەتمەندیەکانی ئەپی Facetune، تایبەتمەندیەکانی:

– لە ڕێگەی تایبەتمەندی (Whiten) دەتوانین زەردی  ددانەکانمان نەهێلین و رەنگێکی سپێ پێ ببەخشین.

– لە ڕێگەی تایبەتمەندی (Smooth) دەتوانین پەڵە و زیپەکە لەسەر ڕووخسارمان نەهێلین بە باشترین شێوە.

– له ڕێگەی (Glow) دەتوانین ڕووناکی زیاده ببەخشین بە ڕووخسارمان.

– له ڕێگەی (Filters) کۆمەلێک کاریگەری نایاب بۆ وێنەکەمان دابنێین، دەتوانین شێوازێکی سەرنجراکێش بە وێنەکان ببەخشین.

جێگای ئاماژەیە کەوا ئەم تایبەتمەندیانە هەندێک له تایبەتمەندیەکانی ئەپی Facetune بوون، ئەمەش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەوا بەبێ دانی هیچ پارەیەک ئەم تایبەتمەندیانە بە دەستبخەی،دەتوانن تایبەتمەندی زیاتر بەدەست بخەن لە رێگای کڕینیانەوە لە بەشی کڕینی تایبەتمەندیەکانی ئەپەکە، هەندێکیان بە خۆراین و هەندێکیشان نرخیان لە $۰.۹۹ دەستپێدەکات تاوەکو ۲$.

کرتە لەم بەستەری خوارەوە بکە بۆ بەدەست هێنانی ئەپڵیکەشنەکە.

کرتە بکە لێرە

بۆچونی تۆ