وێبداڕشتن
6, کانوونی یەکەم 2016
مۆبایلی Meizu M5 Note بە فەرمی ڕاگەیەندرا

پاش ماوەیەک لە پڕوپاگەندەی زۆر لەسەر مۆبایلی Meizu M5 Note کە کۆمپانیای مێیزوی چینی بەرهەمی دێنێت کە مۆبایلێکی ئاست مام ناوەندە و خاوەن چەندین تایبەتمەندی ناوازەیە لە چاو نرخەکەیدا بە نزیکی 130 دۆلار بۆ 220 دۆلار دەبێت.
تایبەتمەندییەکانی:
ڕوونمای 5.5 ئینچ دەبێت بە ڕوونی 1080 پێکسڵ بە شێوەی LTPSL، بە پڕۆسێسەری میدیا تێک Helio P10
ڕامی 3 گێگابایت
بیرگەی ناوەکی 16 و 32 گێگابایت
لەگەڵ جۆرێکی تریش بە ڕامی 4 گێگابایت کە خاوەنی بیرگەی ناوەکی 64 گێگابایت دەبێت
کامێرای پێشەوە 5 مێگاپێکسڵ دەبێت
کامێرای پشتەوەی 13 مێگاپێکسڵ دەبێت لەگەڵ کرانەوەی دەرچەی کرانەوەی کامێرا f/2.2 کە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە بە ڕوونی 1080P
پشتگیری پەیوەندییەکانی نەوەی چوارەم دەکات 4G
سیستمی کارپێکردنی 6.0 مارشماڵۆ
ڕووکاری Flyme OS 6.0 ی تایبەت بە کۆمپانیایەکی چینییە.
ئەم مۆبایلە بە سێ نرخ بەردەست دەبێت لە کۆگا سەرهێڵەکان بە پێی جیاوازی ڕام و بیرگەکەی
ڕامی 3 گێگابایت و بیرگەی 16 گێگابایت نرخی 130 دۆلار دەبێت بە نزیکەیی
جۆرێکی دیکە ڕامی 3 گێگابایت و بیرگەی 32 گێگابایت نرخی 145 دۆلاردەبێت.
جۆرێکی دیکەش ڕامی 3 گێگابایت و خاوەنی بیرگەی 64 گێگابایت دەبێت بە نرخی 220 دۆۆلار.
سەرچاوە
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.