وێبداڕشتن
6, كانونی یهكهم 2016
ئینیاک یەکەم کۆمپیوتەری ئەلیکترۆنی

یەکەم کۆمپیوتەری ئەلیکترۆنی ناوی (ئینیاک ENIAC) بوو کە کێشی 30 تەن دەبوو ڕووبەری کارکردنی ئەم کۆمپیوتەرە 1800 پێی چوارگۆشە دەبوو
کە وەک بنکەیەکەی ژمێرۆکی ئەلیکترۆنی بەکاردەهات کە پڕۆژەیەکی نهێنی جۆن ماوشڵیی 34 ساڵ بوو کە پڕۆفیسۆرێکی میکانیک بوو لەماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا سەرقاڵ بوو بە درووستکردنیەوە، لە ناوەندی پێنس مۆر لە بەشی ئەندازیاری میکانیک، لەگەڵ هاوکاری جۆن پریسپەری 24 ساڵ.
لە بەرواری 15ـی شوباتی 1946 بە تەواوی کەوتە کار ئەم کۆمپیوتەرە 18000 شوێنی بەستنی وایەری هەبوو کە ئەمانەش نزیک بە نیوملیۆن پەیوەستیان هەبوو بە یەکەوە(ژێ) تاوەکوو بەتەواوی بتوانێت کارەکانی کۆمپیوتەرێک بکات.
سەیری ئەم کۆمپیوتەرە لەوەدا بوو ئەو ئیشەی پێنەدەکرا کە پێویست بوو کۆمپیوتەر ئەنجامی بدات بەڵکوو بۆ مەبەستی سەربازی بەکاردەهات، بەهۆی بێتوانایی ئەم کۆمپیوتەرەوە کەڵکێکی وای لێنەدەبینرا بە هۆی بەرزی پلەی گەرمییەوە کە بە ماوەیەکی زۆر خێرا گەرم دەبوو بەڵام پێشکەوتنێکی گرنگ بوو لە بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەردا
“ئایا دەزانیت ئێستا ئەو مۆبایلەی بە دەستەوە زیاد لە دەجار خێراترە لەم کۆمپیوتەرە زەبەلاحە”
چەند وێنەیەکی کۆمپیوتەری ئینیاک




سەرچاوە ویکیپیدیا
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.