سامسۆنگ
11, كانونی یهكهم 2016
نۆت ۷ بەمزووانە وەشانی نوێی پێدەگات لە شانشینی یەکگرتوو، لەمەودوا ئاستی بارگاوی کردنەکەی لە %30 تێپەڕ ناکات

سامسۆنگ لە هەوڵێکی زۆر چڕدایە بۆ گەڕانەوەی مۆبایلەکانی نۆت ۷ بۆ کۆمپانیاکەی، هەندێک بەکارهێنەران هێشتا مۆبایلەکەیان لاماوە، بۆیە سامسۆنگ وەشانێک بە مەبەستی سەلامەتی بەکارهێنەرانی بڵاودەکاتەوە لە شانشینی یەکگرتوو.
لە ۱٥ی ئەم مانگەدا، نۆت ۷ لە شانشینی یەگرتوو نوێکرنەوەیەکی پێدەگات کە وەشانی سەلامەتیە بۆ بەکارهێنەرانی، کاری وەشانەکە لە کارخستنی بارگاوی کردنەوەی تەواوی پاتریەکەیە و ناهێڵێت مۆبایلەکە لە کاتی بارگاوی کردنەوەدا لە ئاستی %۳۰ تێپەڕ بکات ئەمەش بە مەبەستی ڕێگە گرتن لە نا دروستی و هەڵەی بارگەی مۆبایلەکە.. ئەوە دەزانین کە توانستی پاتری مۆبایلەکانی نۆت ۷ ۳٥۰۰ میلی ئەمپێرە، بەڵام بەمزووانە دەتوانیت تەنها ۱۰۰۰ میلی ئەمپێر زیاتر بەکاربهێنیت.
لەوە دڵنیانین کە وەشانەکە بۆ ناوچەکانی تریش بڵاودەکرێتەوە، بە تایبەتی بۆ ئەوروپا، چونکە ئەمە تەنها لە پەڕەی Samsung UK ەوە بڵاوکراوەتەوە..
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.