ئەکادیمیا

فێرکاری کارکردن بە ئۆفیسی ئازاد (libreoffice)


LibreOffice نەرمەکاڵەیێکی سەرچاوەکراوەیە کە لە سەر بنەمای GNU LGPL ڕێیپێدراوە وە لە ژێر گەشەپێدەرانی لیژنەی داکیۆمێنتە. بۆ هەر سێ سیستەمی کارپێکردنی ماک، ویندۆز و گنو لینوکس لە بەردەستە. ئەم نەرمەکاڵە گەشەپێدراوەی OpenOffice ـە کە بۆ کێشەی ماڤی بڵاوبونی دۆکیومێنتی بەکارهێنەران درووستکراوە. وشەی Libre بەمانای ئازادییە و Office کۆی نەرمەکاڵەکانی کارپێکردنی کارگێرییە. کارکردنێکی سادەو بە هێز وە جێگیرەوەیەکی باشی نەرمەکالای مایکرۆسۆفت واتە Microsoft Officeـە. ئەم نەرمەکاڵەیە بە بەرنامەکانی سی++ و جاڤا دروستکراوە کە لە سەر سیستەمەکارپێکردنەکانی ویندۆز، ماک، گنۆی/لینوکس بە باشی کاردەکات وە فۆرماتەکانی ئۆفیسی مایکرۆسۆفت دەخوێنێتەوە. تواناییەکانی :

  •  Writer: بۆ نووسینی کتێب و ناوەرۆک هاوتای وۆردی ئۆفیسی مایکرۆسۆفتە.
  • Calc: نەرمەکاڵەیێک بۆ ژمێریاری بەتایبەت ئانالیزو شیاکاری بۆ بەدەستهاتنی ئاکامێکی بەهێز.
  •  Impress: بۆ درووستکردنی مۆڵتیمێدیا و پرێزێنتەیشێن.
  • Draw: بۆ کێشانی دیاگڕام و دیزاینی جوان.
  • Base: بنکەییکی دڕاوە بۆ LibreOfficeـە.
  • Math: بۆ ئەنجام و نیشاندانی ڕستەکانی ژمێریاری و شیمی و …

ئەم نەرمەواڵەیە خۆڕاییە. پاڵپشتی لە ژمارەیەکی زۆر زمان نێودەوڵەتی دەکات. کتێبی کارکردن بە نەرمەکالای LibreOffice .(داگرتن بە شێوازی PDF،زمان ئینگلیزی) دابگرە.

دامەزراندن :

١- داگرتن لە پەڕەی فەرمی لەم بەستەرەوە : داگرتنیLibreOffice

٢- دامەزڕاندن لە سەر لینوکس لەڕێگەی ئەم فەرمانە لە تێرمیناڵ:

sudo apt-get install libreoffice

  1. زانیاری و ناساندنی لیبرە ئۆفیس- رایتێر
  2. دامەزراندنی لیبرەئۆفیس لەسەر گنولینوکس
  3. دامەزراندنی فۆنت و کانفیگی لیبرە ئۆفیس بۆ نووسینی زمانی کوردی لە لینوکس
  4. داگرتن و دامەزراندن لیبرە ئۆفیس لەسەر ویندۆز
  5. کانفیگی لیبرە ئۆفیس بۆ نووسینی کوردی لە سەر ویندۆز
  6. کارکردن بە شریتی ئامرازەکانی فۆرماتینگ
  7. چۆنیەتی کۆپی و کات و پەیستی نووسراوە، کار بە فلچەی نیگارکێش
  8. جۆنیەتی ریزبەندی هێڵی نووسراوە لە پاراگراف
  9. چۆنیەتی پاشکەوتی نووسراوە بەفۆرماتی جیاواز وەک pdf
  10. چۆنیەتی چاپکردنی و پێشبینینی چاپی نووسراوە
  11. ڕێکخستنی ئەندازەو سایزی پەڕە لە لیبرە ئۆفیس
  12. چۆنیەتی چالاککردنی خشتی گەڕان و کارکردن پێی
  13. بووکمارک کردن یان نیشان کردنی بەشێک لە نووسین
  14. جۆرەکانی هەڵبژاردنی وشە،ڕەستە و پاراگراف لە لیبرە ئۆفیس
  15. کارکردن بە شریتی ئامرازەکان (Toolbars)
  16. چۆنیەتی زیادکردنی تایبەتمەندیێک بە شریتی ئامرازەکان(Toolbars)
  17. رێکخستنی پاراگراف لە نێو دەق(بەشی 1)
  18. رێکخستنی پاراگراف لە نێو دەق(بەشی2 )
  19. رێکخستنی پاراگراف لە نێو دەق(بەشی کۆتایی)
  20. چۆنیەتی پێرستکردنی هێڵەکان بەژمارەو بازنە

15 كانونی یه‌كه‌م، 2016
ئاڤاتار
قەزوان نە تەسبێحی مەلاو قەشەیە، نە مەنجەڵێکی بێ یاپراخ.بەڵکوو شانە هەنگوینی نازپێنەدراوەی کوردەوارییە کە لەسەر گنو لینوکس دەنووسێت. www.Qezwan.ir
34