10
ئەپ و نەرمەکاڵا 17, كانونی یه‌كه‌م 2016 بۆچوون

یاری March Of Empire؛ ستراتیژیه‌کی به‌هێز، یاریکردنێکی ستراتیژی ڕاستی

یاریه‌کان له‌ هه‌موو ئامێره‌ زیره‌که‌کان دا خاوه‌ن هه‌وادارێکی زۆرن، ئامێری باش هەیە تایبەت بە یاری، هەروەها زۆربەی ئامێرە زیرەکە کەسیەکان پشتگیری یاری دەکەن و دووبارە لەو ئامێرانەدا خەڵکانێک خواستی یاریکردنیان هەیە..

یاریەکانی مۆبایل، هەموو کات لە پێشکەوتن و گەشەپێداندان، لە ئێستادا خاوەن چەندین یاری پێشکەوتوون و خاوەن چەندین هەوادارن، هەواداران هەمیشە بە چاوەڕوانیەوە چاویان لەسەر کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی یاریە بۆ ئامێرە کەسیەکان..

یاری March of Empire یش لەو جۆر و یاریە پێشکەوتووانەیە، کە خاوەن هەوادارێکی زۆرن، کە سەردەمانی پاشایەتی و شانشینەکان دەگرێتەوە، دەزانین کە ئەم جۆرە یاریانە هەمیشە جێی خواستی یاریکەران بوون، لە یاریەکەدا دەتوانیت شانشینی و پاشایەتی خۆت هەڵبژێریت.

لە سەردەمانی ڕابردوودا جەنگ و ڕکابەرایەتی داگیرکردن هەبووە، مەنگۆلەکان زۆرترین ناوچەی زەویان داگیر کردبوو، سوڵتانەکان هەمیشە لە هەوڵی خۆشگوزەرانی و داگیرکاری ئەوروپا بوون، بەهەمان شێوەش پاشاکانی ئەوروپا کاریان دروستکردنی ئیمپڕاتۆریەتیەکی بەهێز و خۆش بوون بۆ خەڵکی.
لە یاریەکەدا سێ شانشین و ڕەگەزی یاریکردن هەیە، جۆری: سوڵتان، پادشا، تسار و دیزاینی هەر قەڵایەکی ئەو دەسەڵاتدارانە جیاوازە بە بوونی تایبەتمەندیەتی ڕەگەزی شانشینەکە.

نموونەی کۆشکی King
نموونەی چۆنیەتی کۆشکی ئیمپڕاتۆریەتیەکان

لە یاریەکەدا، دەبێت ئیمپایەرێکی بەهێز بنیادبنێیت بە ڕاهێنانی سەربازەکان و بردنیان بۆ هێنانی دار و خواردن بۆ بنیادنانی ناوەوەی کۆشکەکەت، بەشی ڕاهێنانی سەربازەکانی زیاتر گەشە پێبدە تاکو سووپایەک بە زووی ڕابهێنیت. شانشین و گرووپی هاوبەش پێکبهێنە لەگەڵ هاوڕێیانت و سنوری خۆت لە نەخشەکە دیاری بکە، ئەو گرووپەی کە هێرشی کردتە سەر هاوڕێیەکت، جەنگ لە دژی ڕابگەیەنە و دەستنیشانیان بکە بە هێڵێکی سوور، پلەی دیپلۆماسی هەیە لەناو یاریەکەدا لە گرووپێکدا بۆ ڕاوێژ و بەستنی هاوپەیمانی و ڕاگەیاندنی جەنگ یاخوود هاوڕێیەتی لەگەڵ گرووپی بەرامبەردا.
له ناوچەکاندا کۆشکی بچووک هەیە کە ناسراوە بە پایتەختی ناوچەکە، بۆ دیاریکردنی سنوری شانشینەکەتان لەسەر نەخشە ستراتیژیەکە دەبێت ئەم پایتەختانە داگیر بکەیت بە یارمەتی هاوڕێیان، ئەویش بە دەستپێکردنی Rally و بەژداریکردنی هاوڕێکانت بە ناردنی سەربازەکانیان.. کەشی یاریەکە هەمیشە لە گۆڕاندا دەبێت بە تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک و گۆڕانی وەرز، چوار وەرزەکەی ساڵ لە یاریەکەدا دەبینیت، کەشی باران و بروسکە و بەفر.

نموونەی کەسایەتیەکانی ناو یاریەکە

لە گرووپەکاندا پلە و کار هەیە، ئەگەر لە یاریەکدا شەڕکەرێکی باشبیت گونجاوە لە پلەی War Genaralی گرووپەکە بیت. ئەگەر ڕاوێژکارێک و وتەبێژێکی باشیت بەرامبەر کەسانی بەرامبەر دەبێت لە پلەی Deplomacy دا بیت، کە پلەیەکی باڵادەستە و دەتوانێت سەرپەرشتی ئەندامەکان بکات و سەرۆکی گرووپەکە بخاتە دەنگدانەوە لەگەڵ کەسێکی تر چونکە دەتوانیت لە بەشی دەنگدان ڕاپرسیەک بیت بۆ هەر پڕۆژەیەک یاخوود بڕیارێکی خێرا، ئەگەر سەرۆکی گرووپەکە نەیتوانی کاری باش و بەڕێوبەرایەتیەکی باش بکات دەتوانیت بە ڕا و دەنگی ئەندامان سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێریت.

چەندەها تایبەتمەندی و شێوازی جوانی تر یاریەکە، یاریەکە لە گەشەپێدانی کۆمپانیای بەناوبانگی GamLoftـە و لە ئێستادا یاریەکەرێکی زۆر هەن لەناو یاریەکە، کرتە لەم بەستەرانەی خوارەوە بکە بۆ داگرتنی یاریەکە.

داگرتن بۆ سیستەمی ویندۆوز

داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید

داگرتن بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس

 

بۆچونی تۆ