ئەپ و نەرمەکاڵا
20, كانونی یهكهم 2016
کیک Kik تایبەتمەندی پەیوەندی ڤیدیۆیی بۆ ئەپەکەی زیاد کرد

ئەپە گەنجانەکەی گفتوگۆکردن، لە کۆتاییدا تایبەتمەندی پەیوەندی ڤیدیۆیی بۆ خزمەتگوزاریەکانی ئەپەکەی زیاد کرد.
ڕۆژ بە ڕۆژ ئەپە کۆمەڵاتیەکان لە گەشەسەندندان، ئەپی Kik کە یەکێکە لە ناوبانگترین ئەپەکانی گفتوگۆ، دوێنێ لە هەنگاوی نوێیدا خزمەتگوزاریەکەی بۆ ۳۰۰ ملیۆن بەکارهێنەرەکەی ڕاگەیاند، وە دەتوانیت تایبەتمەندی پەیوەندی ڤیدیۆیی بە گرووپ تا ٦ کەس ئەنجامبدەیت، جگە لەوەی دەتوانیت وێنەی جوڵاو بنێری لە کاتی پەیوەندیە ڤیدیۆییەکەتدا.
گەشەپێدەرانی ئەپەکە ئاماژەی بە گرنگی تایبەتمەندیەکە بۆ بەکارهێنەرانی کرد و دەڵێت کە تایبەتمەندیەکە لە هەنگاوی سەرەتادایە و بێگوومان باشتر دەکرێت لەگەڵ نوێکردنەوەی ئەپەکە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.