بابەتی گرینگ
29, کانوونی یەکەم 2016
باشترین نەرمەکاڵاکانی کۆمپیوتەر بۆ ساڵی ٢٠١٦ [زیاتر لە ٧٠ نەرمەکاڵا]

کۆمپانیاکانی گەشەپێدەری نەرمەکاڵاکانی کۆمپیوتەر ساڵانە لە پێشبڕکێ دان بۆ ئەوەی باشترین و بە سوودترین نەرمەکاڵاکان بخەنە بەردەست بەکارهێنەران و زۆرترین سوودی لێ وەربگیرێت، ئێمە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٦ـین بۆ ئەم ساڵ باشترین ٧٠ نەرمەکاڵای سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆزمان بۆ ئامادە کردوون بەو هیوایەی گشت لایەک سوودی لێ وەربگرن:
١. نەرمەکاڵای KOPLAYER:

یەکێکە لەو نەرمەکاڵا خێرایانەی کە دەتوانی سیستەمی ئەندرۆید لەسەر سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز کار پێ بکەیت و سەرجەم ئەپ و یارییەکانی ئەو سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید داگریت و کاری پێ بکەیت.
٢. نەرمەکاڵای REACHit:

نەرمەکاڵای REACHit یەکێکە لە نەرمەکاڵاکانی کۆمپانیای لینۆڤۆ کە هاوشێوەی نەرمەکاڵای Shareitـە بۆ گواستنەوەی داتاکان لە کۆمپیوتەر بۆ مۆبایل و تاتەبژمێرەکان و بە پێچەوانەوە بەکار دێت.
٣. نەرمەکاڵای Kaspersky Cleaner:

نەرمەکاڵای Kaspersky Cleaner لە لایەن کۆمپانیای کاسپەر سکاییەوە گەشەپێدراوە و نەرمەکاڵایەکی خۆڕاییە و لە ڕێگەیەوە دەتوانی پشکنین بۆ ئامێری کۆمپیوتەرەکەت بکەیت و لە سەرجەم کەم و کوڕی و ئەو پەرگانەی زیادەن و کاتین ئاگادار بیت.
٤. نەرمەکاڵای Stremio:

یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی کە بۆ زانینی دواین گۆڕانکاری و ئاگادار بوونی فیلمە سینەماییەکان بەکار دێت، جگە لە پشتگیری کردنی ژێرنووسی تایبەت بە فیلمە سینەماییەکان.
٥. نەرمەکاڵای WinToHDD:

یەکێکە لەو نەرمەکاڵایە خۆڕاییانەی کە بۆ جێگیر کردنی سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز ٧ و ٨ و ١٠ و تاکو ڤێستاش بەکار دێت بەبێ بوونی سی دی یاخود دی ڤی دی یان فلاش میمۆری، وە لەبەر گرتنەوەی کۆپیەک لە ویندۆزە جێگیر کراوەکەت بۆ یادەوەری دەرەکی بە ئاسانترین شێوە، وە گواستنەوەی ویندۆز لە یادەوەری جۆری HDD بۆ یادەوەری جۆری SSD.
٦. نەرمەکاڵای DoYourData Super Eraser:

بە یەکێک لە گرنگترین نەرمەکاڵایەکان دادەنرێت و زۆرێک لە پێویستی پێ دەبێت، لە ڕێگەی ئەم نەرمەکاڵایەوە دەتوانی هەر پەرگە و یادەوەریەکی تایبەت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت کە گرنگی تایبەتی هەیە بیسڕیتەوە بێ ئەوەی کەسی بەرامبەر یاخود لە داهاتوو بەهۆی بەرنامەکانی گەڕاندنەوەی پەرگە سڕاوەکان بهێنرێنەوە، واتە ئەو پەرگانەی گرنگن لات دەتوانی لەو ڕێگەیەوە بە ئاسانترین شێوە بیسریتەوە و توانای دووبارە گەڕاندنەوەیانت نەبێت.
٧. نەرمەکاڵای Franz:

یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی کە لە توانای دایە کۆمەڵێک لە نەرمەکاڵاکانی پەیوەندی لە یەک نەرمەکاڵادا کۆ بکاتەوە کە ئەمەش تایبەتمەندی خۆی هەیە کار ئاسانی بۆ ئەو بەکارهێنەرانە دەکات کە زۆرێک لە نەرمەکاڵاکانی پەیوەندی بەکار دەهێنن.
٨. نەرمەکاڵای DVDFab Media Player:

یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی بەکاردێت بۆ کار پێکردنی پەرگەی ڤیدیۆییە جۆراوجۆرەکان بە تایبەتی ئەو پەرگانەی قەبارەیان گەورەیە و ڕوونیان بەرزە وەگ ئەو پەرگە ڤیدیۆییانەی بە ڕوونی 4Kـەین.
٩. نەرمەکاڵای SnailDriver:

نەرمەکاڵای SnailDriver نەرمەکاڵایەکی خۆڕاییە و بەکاردێت بۆ داگرتنی نوێترین وەشانی پێناسی پارچەکانی کۆمپیوتەرەکەت بە تایبەت بەو کۆمپیوتەرانەی پێناسی تایبەت بە پارچەکانی خۆی لەگەڵدا نیە.
١٠. نەرمەکاڵای Bitdefender Anti-Ransomware:

نەرمەکاڵای Bitdefender Anti-Ransomware یەکێکە لە نەرمەکاڵایە بچووک و خۆڕاییەکان، کە لەلایەن کۆمپانیای بیت دیفیندەر گەشەی پێدراوە کە یەکێکە لە ناسراوترین و گەورەترین کۆمپانیاکانی پاراستنی کۆمپیوتەر لە پەرگە زیان بەخشەکان، وە ئەم نەرمەکاڵایەش کاری چاودێری کردن و گەڕانە بە دوای ئەو پەرگانەی کە زیانبەخشن و ڤایرۆساوین لە نێو کۆمپیوتەرەکانمان.
١١. نەرمەکاڵای HostedNetworkStarter:

نەرمەکاڵای HostedNetworkStarter نەرمەکاڵایەکی خۆڕایی و بچووکە کە دەتوانی هیڵی ئەنتەرنێتەکەت بە ئاسانترین شێوە هاوبەشی پێ بکەیت و بیکەیتە ڕاوتەر و پەخشی بکەیت.
١٢. نەرمەکاڵای Bandicut:

یەکێکە لە نەرمەکاڵایانەی بەکاردێت بۆ بڕینی پارچە ڤیدیۆییەکان بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بە ڕوونی ڤیدیۆکە بگەیەنێت، وە دەرهێنانی پارچەی میوزیکی MP3 لە ڤیدیۆکان و لکاندنی بە ڤیدیۆی تر.
١٣. نەرمەکاڵای TotalD:

نەرمەکاڵای TotalD یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی بەکاردێت بە داگرتنی پەرگەکانی لە ئەنتەرنێت بە تایبەتی پەرگەی جۆری Torrent وە وەک جێگرەوەی نەرمەکاڵای IDM دادەنرێت.
١٤. نەرمەکاڵای Screenpresso:

نەرمەکاڵای Screenpresso بە یەکێک لە نەرمەکاڵا گرنگەکان دادەنرێت بۆ تۆمار کردنی ڕوونمای کۆمپیوتەرەکەت و درووست کردنی ڤیدیۆ فێرکارییەکان، وە بەرنامەیەکی خۆڕاییە و دەتوانن بە خۆڕایی بەدەستی بهێنن.
١٥. نەرمەکاڵای NXPowerLite:

نەرمەکاڵای NXPowerLite یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی بەکاردێت بۆ گۆڕینی جۆری پەرگەکانی تایبەتی بە مایکڕۆسۆفت ئۆفیس و پەرگەی جۆری PDF، وە هاوبەشی پێ کردنی پەرگەکان بۆ ئەنتەرنێت بە ئاسانترین شێوە.
١٦. نەرمەکاڵای Fort File Encryption:

نەرمەکاڵای Fort File Encryption نەرمەکاڵایەتی خۆڕاییە و بەکاردێت دێت بۆ پارێزگاری لە پەرگە تایبەتییە کەسیەکان لە ڕێگەی دانانی وشەی تێپەڕ بوون بۆ پەرگەکان و کار کردنی نەرمەکاڵاکە بە پێوەری AES 256 کە بەیەکێک لە بەهێزترین پێوەرەکان دادەنرێت بۆ دانانی وشەی تێپەڕبوون و پارێزگاری لێ کردنی لەسەر پەرگەکان.
١٧. نەرمەکاڵای EVORIM Free Firewall:

نەرمەکاڵایەتی گرنگ و خۆڕاییە بەکاردێت بۆ دانانی دیواری ئاگرینی بەهێز بۆ کۆمپیوتەرەکەت بۆ ئەوەی پارێزراو بێت لە هێرشە ئەلیکتڕۆنییەکان و پەرگە زیان بەخشەکان.
١٨. نەرمەکاڵای Soundnode App:

ئەم نەرمەکاڵایە خۆڕاییە و پێویستی بە دامەزراندن نیە واتە (پڕۆتەیبڵە) کاری ئەم بەرنامەیە ئەوەیە ڕاستەوخۆ لەگەڵ خزمەتگوزاری SoundCloud پەیوەست کراوە و لە ڕێگەی ئەم نەرمەکاڵایەوە دەتوانیت بە ئاسانترین شیوە سوود لە خزمەتگوزارییەکانی Sound Cloud وەرگریت.
١٩. نەرمەکاڵای Mars WiFi:

ئەم نەرمەکاڵایەش خۆڕاییە و بە هەمان شێوەی سودێکی زۆری بۆ بەکارهێنەران هەیە کە لە ڕێگەی ئەم نەرمەکاڵایەوە دەتوانی کۆمپیوتەرەکەت بکەیت بە ڕاوتەر و هێلی ئەنتەرنێتی پێ پەخش بکەیت.
٢٠. نەرمەکاڵای Malware Hunter:

نەرمەکاڵای Malware Hunter لە لایەن کۆمپانیای Glarysoft گەشەی پێدراوە کە ناسراوە بە گەشەپێدانی نەرمەکاڵاکانی پاراستن و پارێزگاری بۆ کۆمپیوتەر، کاری ئەم ئەپەش پارێزگاریە لە کۆمپیوتەرەکەت لە پەرگە زیان بەخش و ڤایرۆساویەکان.
٢١. نەرمەکاڵای Turbo Download Manager:

نەرمەکاڵای Turbo Download Manager نەرمەکاڵایەکی خۆڕاییە و لە ڕێگەیەوە دەتوانی سەرجەم ئەو پەرگانە داگریت کە لە ئەنتەرنێت هەن و لە ئێستادا ئەم نەرمەکاڵایە لە قۆناغی تاقی کارییە و دەتوانن بە خۆڕایی بە دەستی بهێنن.
٢٢. نەرمەکاڵای Windows Repair Toolbox:

یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی خۆڕایی و دەتوانین سوودی لێ وەربگرین بۆ ئەوەی پشکنین بۆ کۆمپیوتەرەکەمان بکەین لە هەر هەموو ڕووەکانەوە و بزانین چ کێشەیەکی هەیە و چارەسەری بکەین.
٢٣. نەرمەکاڵای OSDownloader:

نەرمەکاڵای OSDownloader یەکێکە لە نەرمەکاڵا بە سوود و خۆڕاییەکان کە لە ڕێگەیەوە دەتوانی ژێرنووس بۆ فیلمە بیانی و پرۆگرامەکانی تەلەڤزیۆن داگریت بە ئاسانترین شێوە.
٢٤. نەرمەکاڵای Dopamine:

نەرمەکاڵای Dopamine یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی کاری کارپێکردنی پارچە میوزیک و گۆڕانیەکان.
٢٥. نەرمەکاڵای Avira Software Updater:

نەرمەکاڵای Avira Software Updater بە یەکێک لە باشترین نەرمەکاڵاکان دادەنرێت کە لە لایەن کۆمپانیای ئەڤێرای ئەڵمانیەوە گەشەی پێدراوە وکاری ئەو نەرمەکاڵایە ئەوەی تەواوی ئەو نەرمەکاڵایانەی جێگیر کراوە لەسەر سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز لە دواین وەشانەکانی ئاگادارت دەکاتە و دەتوانی لە ڕێگەیەوە بۆ نوێترین وەشانەکان نوێیان بکەیتەوە.
٢٦. نەرمەکاڵای Gifster:

لە ڕێگەی ئەم نەرمەکاڵایەوە دەتوانی ڕوونمای کۆمپیوتەرەکەت تۆمار بکەیت و دواتر بە شیوەی پەرگەی جۆری GIF پاشەکەوتی بکەیت و بە کاری بهێنیت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەت تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک.
٢٧. نەرمەکاڵای GoPro VR Player:

نەرمەکاڵای GoPro VR Player یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی تایبەتە بە کار پێکردنی ئەو ڤیدیۆیانەی بە گۆشەی ٣٦٠ پلە تۆمار کراون.
٢٨. نەرمەکاڵای Apps tracker:

نەرمەکاڵای Apps tracker بە هەمان شێوەی نەرمەکاڵاکانی تر خۆڕاییە و دەتوانن لە ڕێگەیەوە هەڵسەنگاندنی تەواوی کردارەکانی کار کردنی کۆمپیوتەر بکەن و ئاگادار بن.
٢٩. نەرمەکاڵای Win Network Tools:

نەرمەکاڵای Win Network Tools نەرمەکاڵایەکی خۆڕایی و ئاسانە بۆ بەکارهێنان کە چەندین کرداری چاککاری کۆمپیوتەری تێدا کۆ کراوەتەوە وەک چارەسەر کردنی کێشەکانی کۆمپیوتەر و زانینی جۆری هێلی ئەنتەرنێت و وە چاککاری لە هێلی ئەنتەرنێت وە زانینی خێرایی ئەنتەرنێت و شاردنەوەی ئایپی ئەدرێس Hide IP Address.
٣٠. نەرمەکاڵای Etcher:

ئەم نەرمەکاڵایە خۆڕاییە و تایبەتە بە گواستنەوەی پەرگەی جۆری ISOـی تایبەت بە سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز و خستنە سەری بۆ سەر بیرەوەری دەرەکی جۆری Flash و درووست کردنی بووتی تایبەت بە فۆرمات کردنی کۆمپیوتەرەکان.
٣١. نەرمەکاڵای Free CD Maker:

بە هەمان شێوەی نەرمەکاڵای سەرەوە کاری ئەم نەرمەکاڵایەش درووستی کردن و گۆڕینی پەرگ (فایل)ـی ئاساییە بۆ پەرگەی جۆری ISO و هەروەها کۆپی کردنی CD و DVD و Blue Ray و چەندین کاری تر.
٣٢. نەرمەکاڵای LeapDroid:

نەرمەکاڵایەکی خۆڕاییە و دەتوانی لە ڕێگەی ئەم نەرمەکاڵایەوە ئەپ و یارییەکانی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید لەسەر سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز لە کۆمپیوتەر کار پێ بکەیت، وە ئەپ و یارییەکانی فرۆشگای گوگڵ پلەی بێ هیچ کێشەیەک داگریت.
٣٣. نەرمەکاڵای Macrorit Disk Scanner:

نەرمەکاڵای Macrorit Disk Scanner نەرمەکاڵایەتی خۆڕاییە و بەکاردێت بۆ پشکنینی CD و فلاش میمۆری و بیرەوەری دەرەکی (هارد) بۆ ئەوەی هۆکارەکانی نەخوێندنەوەی لەسەر کۆمپیوتەر دیاری بکات و کێشەکانت پێ بڵێت.
٣٤. نەرمەکاڵای GridinSoft Anti-Malware:

نەرمەکاڵای GridinSoft Anti-Malware یەکێکە لە نەرمەکاڵاکانی تایبەت بە پارێزگاری و پشکنینی کۆمپیوتەر لە پەرگە (فایل)ـە زیان بەخشەکان و پاراستنی لە ڤایرۆس.
٣٥. نەرمەکاڵای DiskTuna:

یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی کە بە زۆری لە لایەن دیزاینەرانەوە بەکاردێت بۆ کەم کردنەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر ئەو هاردەی کاری لەسەر دەکەن و ئاگادار بوون لە کار و چالاکییە هاردەکە.
٣٦. نەرمەکاڵای PREY:

کە یەکێکە لەو نەرمەکاڵایە گرنگانەی بەم دوایانە وەشێنرا بۆ هەر سێ سیستەمی وەگەڕی لینۆکس و ویندۆز و ماک، وە پشتگیری لە هەر سێ سیستەمی وەڕخەری ویندۆز فۆن و ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دەکات، کە لە ڕێگەی ئەم نەرمەکاڵایەوە دەتوانی کۆمپیوتەرەکەت و مۆبایلەکەتی پێ پەیوەست بکەیت و لە کاتی دزران یان وون بوونی ئامێرەکەت لە ڕێگەی ئەم نەرمەکاڵایەوە لەسەر نەخشە بیدۆزیتەوە.
٣٧ نەرمەکاڵای Lawd:

یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی بەم دوایانە بە فەرمی وەشێنرا بە شێوەی خۆڕایی کە لە ڕێگەی ئەم نەرمەکاڵایەوە دەتوانی ئاگاداری دواین پێشهاتەکانی بواری فیلمە سینەمایی و پرۆگرامەکانی تەلەڤزیۆن بیت و لە ڕێگەی ئەم نەرمەکاڵایەوە بە خۆڕایی سەیریان بکەیت.
٣٨ نەرمەکاڵای HDD Guardian:

یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی کە دەتوانی لە ڕێگەیەوە گشت زانیاریەک لەسەر بیرەوەی ناوەکی (هارد) بەدەست بهێنیت وەک ئەو کۆمپانیایەی درووستی کردووە و ڕێژەی گەرمی بیرەوەریەکە و قەبارەی گشتی و وەشانی فرەیم وێری تایبەت بە خۆی.
٣٩. نەرمەکاڵای Systimizer:

یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی کە تەواوی کێشەکانی کۆمپیوتەرت بۆ چارەسەر دەکات جگە لە نیشاندانی خێرایی سیستەم و خێرایی ئەنتەرنێت و سڕینەوەی پەرگە (فایل)ـی زیادەی سیستەم.
٤٠. نەرمەکاڵای Back4Sure:

یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی کە لە ڕێگەیەوە دەتوانی وێنەیەک لە تەواوی ئەو پەرگە (فایل) و پێناسی پارچەکانی کۆمپیوتەر و نەرمەکاڵایە جێگیر کراوەکان هەڵبگریتەوە و دواتر دووبارە بەکاری بهێنیتەوە.
٤١. نەرمەکاڵای Wise HotKey:

لە ڕێگەی ئەم نەرمەکاڵایەوە دەتوانی کورتکراوەیەک بۆ هەر یەک لە نەرمەکاڵایەکانی سەر کۆمپیوتەرەکەت درووست بکەیت و لە ڕێگەی فرمانی ALT+ هەر دوگمەیەکی تر سەرتەختەکلیلەکەت وا بکەیت کە نەرمەکاڵایەکی پێ ببیتەوە واتە کار ئاسانی بۆ بەکارهێنەر دەکات لە زوو کردنەوەی نەرمەکاڵایەکان بەو شێوەیەی کە خۆت ئارەزووی لێ بکەیت.
٤٢. نەرمەکاڵای Remix OS Player:

هەموومان دەزانین لەم ساڵدا سیستەمی وەگەڕخەری Remax بە فەرمی بڵاو کرایەوە، لە هەمان کاتدا Remix OS Player تایبەتمەندی خۆی هەیە ئەویش ئەوەیە دەتوانی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر کار پێ بکەیت و ئەپەکانی نێو گوگڵ پلەی بە ئاسانترین شێوە داگریت و بەکاری بهێنیت.
٤٣. نەرمەکاڵای Simple Disable Key:

لە ڕێگەی ئەو نەرمەکاڵایەوە دەتوانی ئەو دوگەمەیە بوەستێنیت لەسەر تەختەکلیلەکەت کە مەبەستت، بە تایبەت کاتێک لە نێو نەرمەکاڵا یان یارییەکانیت لە پڕ دەستت بە دوگمەیەکی تەختەکلیلەکە دەکەوێت و لە یاریەکە دێتە دەرەوە کە ئەمەش تا ڕادەیەک بێزارکەرە بۆ بەکارهێنەران.
٤٤. نەرمەکاڵای Torxy:

بە یەکێک لە گرنگترین نەرمەکاڵاکان دادەنرێت کە بەکاردێت بۆ ئەوەی وێبگەرەکانمانی تێدا وا لێبکەین کە پارێزراو بێت و کەس نەتوانێت چاودێریمان بەسەرەوە بکات.
٤٥. نەرمەکاڵای DeadLock:

لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە هەر پەرگە (فایل)ـێکت ئارەزووی بکەیت لە نێو سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز دەتوانی قفڵی بدەیت و کەس نەتوانێت بیسڕێتەوە واتە کاری ئەو نەرمەکاڵایە پاڕێزگاری کردنە لە سڕینەوەی پەرگەکان.
٤٦. نەرمەکاڵای Universal Driver Updater:

لە ڕێگەی ئەم نەرمەکاڵایەوە دەتوانی پێناسەکانی کۆمپیوتەرەکەت بۆ دواین وەشانی نوێ بکەیتەوە.
٤٧. نەرمەکاڵای Convertilla:

لە ڕیگەی ئەم نەرمەکاڵایەوە جۆری پەرگە (فایل)ـە ڤیدیۆییەکان بە ئاسانترین شێوە بگۆڕە و قەبارەیان کەم بکەوە یاخود لەسەر هەمان ڕوونی و قەبارەی خۆی بیانگۆڕە بۆ جۆری تر.
٤٨. نەرمەکاڵای HDCleaner:

یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەیە کە کاری چاککردن و باشتر کردنی کۆمپیوتەر دەکات لە هەموو ڕووەکانەوە جگە لە ڕاگرتنی ئەو نەرمەکاڵایانەی لە کاتی داگیرساندنی کۆمپیوتەر بە شێوەی خۆکارانە دەست دەکەن بە کار کردن و گەڕاندنەوەی پەرگە (فایل)ـە سڕاوەکانیش دەکات.
٤٩. نەرمەکاڵای GameSwift:

یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی پشکنینی تەواو بۆ کۆمپیوتەرەکەمان دەکات لە کاتی کێشەیەک کە ببێتە هۆی کار نەکردنی یارییە ئەلیکتڕۆنییەکان، وە هەروەها چارەسەر کردنی کێشەکان و ئاگادار کردنەوەت لە هەر چاککارییەک کە پێویستە بکرێت.
٥٠. نەرمەکاڵای ScreenWings:

یەکێکە لە نەرمەکاڵایەکانی پاڕێزگاری کردن لە کۆمپیوتەر، ڕێگە گرتن لەو ڤایرۆس و فایلە زیانبەخشانەی هەڵدەستن بە گرتنی وێنەی ڕوونمای کۆمپیوتەرەکەت و ناردنی بۆ شوێنێک بێ ئاگاداری تۆ.
٥١. نەرمەکاڵای Sound Booster:

نەرمەکاڵایەکە بۆ زیادکردنی پلەی دەنگی کۆمپیوتەرکەت بەکاردێت بۆ چوار هێندەی خۆی واتە بە ڕێژەی ٥٠٠% وە زیاد کردنی ئەم دەنگە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بڵندگۆ و کۆمپیوتەرەکە نابێت.
٥٢. نەرمەکاڵای CLIQZ:

نەرمەکاڵای CLIQZ وەک وێبگەرێکی ئەنتەرنێت بەکاردێت هاوشێوەی وێبگەری فایەرفۆکس، وە کرداری گەڕان لەم وێبگەرەدا زۆر خێرا و بە ئەنجامترە جگە لەوەی پاڕێزگاریەکی تەواوی لە مافی بەکارهێنەران.
٥٣. نەرمەکاڵای Kaspersky Software Updater:

نەرمەکاڵای Kaspersky Software Updater کە لە لایەن گەورە کۆمپانیای کاسپەر سکای ڕووسی گەشەیپێدراوە و تایبەتە بە پارێزگاری کردن لە کۆمپیوتەر لە ڤایرۆس و پەرگە زیان بە خشەکان.
٥٤. نەرمەکاڵای KillEmAll:

یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی کە دەتوانی تەواوی ئەو نەرمەکاڵایانە کە بە شێوەی خۆکار دەست بەکار دەکەن لە کاتی هەڵبوونی کۆمپیوتەر لە کاریان بخەیت ئەمەش گرنگی زۆری بۆ بەکارهێنەر هەیە چونکە وا دەکات کار کردنی کۆمپیوتەرەکە خێراتر بکات.
٥٥. نەرمەکاڵاێ UniPDF Converter:

نەرمەکاڵای UniPDF Converter بەکاردێت بۆ گۆڕینی پەرگەی جۆری PDF بۆ IMAG یان Word یان TEXT یان HTML، کە ئەمەش زۆرێک لە ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەمان کارمان پێی دەبێت.
٥٦. نەرمەکاڵای Snipaste:

یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی بۆ وێنە گرتنی ڕوونمای کۆمپیتەرەکانمان بەکاردێت کە هاوشێوەی نەرمەکاڵای SnagIt چەندین تایبەتمەندی ناوازەی هەیە.
٥٧. نەرمەکاڵای Plex:

یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی کە دەتوانی لە ڕێگەیەوە ئاگاداری جیهانی فیلمە سینەماییەکان و پرۆگرامەکانی تەلەڤزیۆن بیت لە هەمان کاتدا لە ڕێگەی مۆبایل و تەلەڤزیۆنە هۆشمەندەکانیشەوە دەتوانیت بەکار بهێنیت.
٥٨. نەرمەکاڵای Ramme:

نەرمەکاڵای Ramme یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی کە دەتوانی لە ڕێگەیەوە هەژماری ئینستاگرام لەسەر ئامێری کۆمپیوتەر بەکار بهێنیت، وە هەروەها ئەم ئەپە پشتگیری هەر یەک لە سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز و ماک و لینۆکس دەکات.
٥٩. نەرمەکاڵای Pngyu:

نەرمەکاڵایەکی خۆڕایی و تایبەتمەندی خۆی هەیە کە لە ڕێگەی ئەم نەرمەکاڵایەوە دەتوانی قەبارەی ئەو وێنانە کە جۆری PNGـین کەم بکەیتەوە بێ ئەوەی کار لەسەر ڕوونی وێنەکە بکات.
٦٠. نەرمەکاڵای Supremo:

نەرمەکاڵای Supremo یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی کە دەتوانیت لە دوورەوە کۆنتڕۆڵی کۆمپیوتەری تر بکەیت هاوشێوەی نەرمەکاڵای TeamViewerـە.
٦١. نەرمەکاڵای Windscribe:

نەرمەکاڵای Windscribe نەرمەکاڵایەکی VPNـە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانی ئایپی ئەدرێسی وڵاتەکەت بگۆڕیت بە ئارەزووی خۆت بۆ هەر وڵاتێک کە مەبەستتە.
٦٢. نەرمەکاڵای Diskovery:

یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی کە زانیاری تەوات نیشان دەدات لەسەر بیرەوەی ناوەکی و CD..
٦٣. نەرمەکاڵای Pomelo:

یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی کە دەتوانیت بە شێوەیەکی خێرا دەستکاری وێنە بکەیت و گۆڕانکاری و نووسین و کاریگەری بخەیتە سەر وێنەکە.
٦٤. نەرمەکاڵای Rambox:

یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی کە خۆڕاییە و نزیکەی ٢٠ خزمەتگوزاری جۆراوجۆر کۆکراوەتەوە لە یەک نەرمەکاڵا دا وەک خزمەتگوزارییەکانی پۆستی ئەلیکتڕۆنی و خزمەتگوزارییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و واتس ئەپ و سکایپ و خزمەتگوزارییەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس.
٦٥. نەرمەکاڵای REVE Antivirus:

نەرمەکاڵای REVE Antivirus یەکێکە لە نەرمەکاڵاکانی پاراستنی کۆمپیوتەر لە پەرگە و فایلە زیان بەخش و ڤایرۆساوییەکان، کە دەتوانی بە شێوەی خۆڕایی سوود لە خزمەتگوزارییەکانی ئەم نەرمەکاڵایە وەرگریت.
٦٦. نەرمەکاڵا و وێبگەری Liri :

وێبگەری Liri یەکێکە لە وێبگەرە نوێیەکان و خێراییەکی بەرچاوی هەیە لە هەڵدانەوەی پەڕەکانی ئەنتەرنێت.
٦٧. نەرمەکاڵای Ant Download Manager:

نەرمەکاڵای Ant Download Manager نەرمەکاڵایەکی بەڕێوەبردن و داگرتنی پەرگە و فایلە جۆراوجۆرەکانە لە ئەنتەرنێت بە ئاسانترین و خێراترین شێوە.
٦٨. نەرمەکاڵای PMPlayer:

نەرمەکاڵای PMPlayer نەرمەکاڵایەکی میدیایە و تایبەتە بە کار پێکردنی ڤیدیۆ جۆراوجۆرەکان لەسەر کۆمپیوتەر شێوەی نەرمەکاڵاکە بە دیزانێکی سەرنج ڕاکێش و جوان درووستکراوە.
٦٩. نەرمەکاڵای WashAndGo:

نەرمەکاڵای WashAndGo یەکێکە لەو نەرمەکاڵایانەی تایبەتە بە پشکنین و چاککردنی کێشەکانی کۆمپیوتەر و سڕینەوەی پەرگە و فایلە زیادەکانی کۆمپیوتەر.
٧٠. نەرمەکاڵای SSD Fresh:

نەرمەکاڵایەکە بە شێوەی خۆڕاییە بەردەستە بۆ بەکارهێنان و تایبەتە بەو کۆمپیوتەرانەی جۆری بیرەوەری ناوەکیەکانیان SSDـیە هەروەها تایبەتە بە چاککردن و ڕێکخستنی چۆنیەتی کار کردنی ئەم جۆرە بیرەوەریە.
٧١. نەرمەکاڵای Ghostpress:

نەرمەکاڵای Ghostpress anti-keylogger نەرمەکاڵایەکی بچووک و قەبارە بچووکە لە ڕووی کێشەوە بەڵام چەندین گرنگی تایبەتی هەیە کە تایبەتە بە پاراستن و پارێزگاری کردن لە کۆمپیوتەر فایلە زیان بەخش و ڤایرۆسەکان.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی بهشی كارگێری كۆلیژی بهرێوهبردن و ئابوریم، و بهڕێوهبهری نووسینم له ماڵپهری تۆڕی تهكنهلۆژیای زانیاری كوردی، وهكو شارهزا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوتهر و ههردوو سیستهمی ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبهتهی ئامێرهكانی كۆمپانیای ئهپڵ و سیستهمی iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم. ههوڵ دهدەم بهرگێكی تازه بهبهر شێوازی ڕاگهیاندنی تهكنهلۆژیادا بكەم لهكوردستان ودهمەوێت بیخەمە سهر ڕێڕهویی جیهان و لهگهڵ ئهوان ههنگاو بنێت.