10
پڕۆژە و چالاکییەکان 30, كانونی یه‌كه‌م 2016

سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن تایبەت بە پرسیار و وەڵامی تەکنەلۆژی کرایەوە

سوپاسی بێ پایان بۆ خوای پەروەردگار بە بەخشینی ئەو توانایە بە ئێمە بۆ تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە و وەرگێرانی بۆ سەر زمانی کوردی و ئامادەکردن و تەواوکردنی و کردنەوەی بەڕووی میوانە خۆشەویستەکانمان بۆ ئەوەی لەمەودوا بتوانن لەم سەکۆیەوە هەر چی پرسیار و شتانێک هەیانە لەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایل و شتە پەیوەندیدارەکان لەوێوە بیکەن و ئێمەش وەکو شارەزایانی ماڵپەڕەکە و هەروەها هەر ئەندامێکی تری سەکۆکە وەڵامی دروستتان بدەینەوە.

ئامانجمان لە کردنەوەی ئەم سەکۆیە کە تایبەتە بە پرسیار و وەڵام لە بواری تەکنەلۆژییا ئەوەیە کە سەرچاوەیەک و ژێرخانێکی گەورە لە پرسیار و وەڵام دروست بکەین و بهێنینە بەرهەم بۆ ئەوەی هەر بەڕێزێک لە داهاتوو توشی هەر پرسیارێکی لەم جۆرە پرسیارانە ببێت کە لە سەکۆکەی ئێمە بڵاودەکرێنەوە لێرە وەڵامەکەی دەست بکەوێت و پێوست نەکات زۆر بگەڕێ و کاتی خۆی بەفیرۆبدات.

کەواتە بۆ ئەوەی سودێک بەخۆت و بە هاوزمانان و هاونیشتمانیانت بگەیەنێت لەمەودوا لەکاتی بوونی هەر پرسیارێک لە سەکۆی تۆڕی تەکنەلۆژیاری زانیاری کوردییەوە پرسیارەکانت ئاراستە بکە و وەڵامەکانیش لە ئێمە و شارەزایان وەربگرە! ئەمە لە داهاتوو چەندان کەسی تر سودی لێدەبینێت و هەم ئێمەش سوودمەند دەبین بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین پرسیار و وەڵام لە بوارەکەدا.

تێبینی: بۆ ئەم سەکۆیە پشت بە پڕۆژەیەکی سەرچاوەکراوە بەستراوە کە خۆمان وەرگێرانەکەمان بۆ کردووە و ناوی Question2Answer و زمانی کوردی ئێستا لەسەر پەڕی فەرمی ئەم پڕۆژە سەرچاوەکراوە بەردەست و دەتوانن دایبگرن!

لەماڵپەڕ لەلاتەنیشت نوسراوە پرسیار و وەڵام کلیک بکە بۆ کردنەوەی یان لێرەوە لەم لینکەوە سەکۆ بکەرەوە:
http://prsiar.kitn.net

بۆ چۆنییەتی خۆ تۆمارکردن و پرسیارکردن لەخوارەوە بینەری ئەم دوو ڤیدیۆ تایبەتە ببە:

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=fm4DvuD9jNA” width=”460″ height=”300″ class=”https://www.youtube.com/watch?v=nF1Fls5DzFw”]

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=yHAFBGQbsTA” width=”460″ height=”300″ class=”https://www.youtube.com/watch?v=nF1Fls5DzFw”]

 

بۆچونی تۆ