ئەندرۆید
5, کانوونی دووەم 2017
یەکەم وێنەی دزەپێکراوی گالاکسی ئێس 8 بڵاوبوویەوە
وەک دەزانین هەموو ساڵێک دزەپێکاری و زانیاری نوێ لەسەر بەرهەمەکانی کۆمپانیا تەکنەلۆژیەکان بڵاودەبێتەوە لە نێویشیاندا زۆرێک لە کۆمپانیاکان زانیارییان دزەی پێکراوە، بووەتە زیانێکی گەورە بۆ کۆمپانیاکە، جگە کۆمپانیای ئەپڵ کە تا کاتی ڕاگەیاندنی بەرهەمەکانی هیچ زانیارییەک بڵاو ناکرێتەوە تانانەت بەرواری کۆنگرەکەی.
ئەمڕۆ لەسەرجەم پەڕەتەکنەلۆژییەکان وێنەیەک بڵاوبووەتەوە کە بەپێی وتەکان ئەمە وێنەی نەوەی داهاتووی سامسۆنگە بە ناوی گالاکسی ئێس 8.
کە وەک لەوێنەکەدا دەردەکەوێت ئەم نەوە نوێیەی گالاکسی قەبارەیەکی گەورەی هەیە و هەروەها لەبەشی خوارەوەشی دووگمەی ماڵەوە(Home) لابراوە، جگە لەوە هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە لەسەر تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە بەڵام دەوترێت بە سناپ دراگۆن 835 کاردەکات کە نوێترین بەرهەمی کواڵکۆمە، وە ڕامی 8 گێگادەبێت و خاوەنی پاترییەکی بەهێزدەبێت بە نزیکەی توانستی 4000 ملی ئەمپێر.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.