ئینتەرنێت 7, كانونی دووه‌م 2017

(کەى ئاى تى ئێن) بۆ فرى بەیسک زیادکرا، لەمەودا بەخۆڕایی سەردانمان بکە!

پڕۆژە و چالاکییە نەبڕاوەکانى تۆڕەکەتان (کەى ئاى تى ئێن) بەردەوامە، ئەوەتا بۆ ئەمجارەش مژدەى ئەوە بە خوێنەرانمان دەدەین کە ماڵپەڕى (کەى ئاى تى ئێن) بۆ خزمەتگوزارى (freebasics) زیادکرا و لەمەودوا دەتوانن بەخۆڕایی و لەهەموو کاتێکدا سەردانى ماڵپەڕ بکەن لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکانتان.

مەبەست لە زیادکردنى مالپەڕى (کەى ئاى تى ئێن) بۆ خزمەتگوزارى (FreeBasics) بۆ ئەوەیە کەوا گشت تاکێکى کورد لەهەرێمى کوردستان سوود لە بابەتەکانى ماڵپەڕەکەمان وەربگرێت و هەمیشە لەگەڵمان لە پەیوەندى دابێت، هاوکات دوایین هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پارا و پەتى کوردى بخوێنێتەوە.

  • بۆ کردنەوەى ماڵپەڕى (کەى ئاى تى ئێن) بەشێوەیەکى خۆڕایى پێویستیم بەچى دەبێت؟!

ئەوەى پێویستت بێت بۆ کردنەوەى ماڵپەڕەکەمان تەنها ئەوەیە کەوا هێڵى ئینتەرنێتى سیم کاردى مۆبایلەکەت چالاک بکەیت واتە تایبەتمەندى MobileData چالاک بکە.

  • دواى چالاککردنى ئینتەرنێتى مۆبایلەکەم باشە چۆن ماڵپەڕى (کەى ئاى تى ئێن) بکەمەوە بەخۆڕایی؟!

دواى ئەوەى ئینتەرنێتى مۆبایلەکەت چالاک کرد، ئەوا بچۆڕە نێو وێبگەڕەکەت و ئەم ناونیشانە بکەرەوە: http://0.freebasics.com دواتر لاى خوارەوە کرتە لە (Add more free Services – خزمەتى خۆڕایی زیاتر زێدە بکە – أضافة المزید من الخدمات المجانیة) بکە و لە بەشى گەڕاندا ناوى (kitn) بنووسە و کرتەى لێبکە تاا بچێتەە لیستىى دڵخوازەکانت.

      چۆنیەتى کردنەوەى kitn لەخزمەتگوزارى FreeBasics

(کەى ئاى تى ئێن): کورتکراوەى (تۆڕى تەکنەلۆژیاى زانیارى کوردی)ە و لە ٢٠١١/١٠/١٠ دامەزراوە، ماڵپەڕێکى تەکنەلۆژى بێلایەنە و لە چەندان بەش پێک هاتووە، هه‌وڵیداوه‌ دوایین گۆڕانكارییه‌كان له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان بەزمانێکى پاراو و پەتى  کوردى و بەبەرزترین ئەتیکى ڕۆژنامەوانى بۆ میوانان بگوازێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م جیهانه‌دا بڕوات. ئامانجى خزمه‌تكردنی بواره‌كه‌یه‌ له‌ كوردستان و ڕەوەندی كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان.

بۆچوونەکان
  • Shinwar

    دێ چاوە فری بەیسکێ خوە نی کەمەڤە ئانکو update

بۆچونی تۆ