ئای ئۆ ئێس
7, كانونی دووهم 2017
گەشەپێدەری فەرهەنگی iDictionary بڕی 100 کۆد دەکاتە دیاری بۆ خوێنەرانی Kitn

پاش ئەوەی ماوەیەک لەمەوپێش لە پەڕەی Kitn بانگەشەی ئەوەمان کرد کە کە فەرهەنگی iDictionary دەبێتە خۆڕایی ئەوە بوو بۆماوەی دوو ڕۆژ و سەرەتای ساڵ فەرهەنگەکە بەشێوەی خۆڕایی بەردەست بوو وە ئێستا دیسانەوە فەرهەنگەکە بووەتەوە بە پارە و بە نرخی 1.99$ ،
گەشەپێدەرەکەی کە بەڕێز کاک ڕەوەندە وەک دیارییەک بە خوێنەرانی ئەم تۆڕە ئامادەیی نیشاندا لەڕێی پەڕەی Kitnـەوە بڕیی 100 کۆد ببەخشێتە خوێنەرانی پەڕەکە.
ئەم فەرهەنگە خاوەنی چەندین تایبەتمەندی گرنگە کە پێک دێت لە بڕی 56 هەزار وشە کە بەشێوەیەکی نوێ نوسراونەتەوە و هەفتانە نوێکاری بۆ دێت و تایبەتمەندی و گۆڕانکاری گرنگ لە دیزاینی فەرهەنگەکەدا دەکرێت.
تکایە پەیڕەوی ڕێنماییەکان بکە تا بتوانیت سوود وەربگریت لەم بابەتە:
چۆنیەتی بەشداری کردن لەم بابەتەی کە لەپەڕەکەمان بڵاودەبێتەوە پێویستە ئێوە ئەم دەستەواژەیە لە بەشی لێدوان (Comment) بنووسن بۆ نموونە (RAH\Kitn) ناوی سەرەتای فەیسبووکەکەتان لە جێی Kitn بنووسن.
پاشان 100 لێدوانی یەکەم دەبنە خاوەنی دیارییەکە مەبەستمان بەپێی کات هەرکەس زووتر لێدوانی نووسی بێت ئەوە دەبێتە خاوەن کۆدەکە، پاش ئەوەی لە فایلێکی ئێکسڵدا ناوەکان ئاشکرا دەکەین پێویستە براوەکان پەیامێک بنێرن بۆ پەڕەکەمان تاوەکوو ئێمەش Redeem Code تان بۆ دەنێرینەوە و دەچیتە ئەپستۆر پاشان برۆرە خوارەوە بەشێك ھەیە بە ناوی Redeem ئەوە بكەوە و كۆدی تایبەتی لێ بدە دەتوانیت بە ئاسانی فەرهەنگەکە دابگریت.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.