ئامێرە هەمەجۆرەکان

” پڕۆژەی ڤالێری ” لاپتۆپێک خاوەنی سێ ڕوونمایە

ڕۆژی پێنج شەممە لە پێشانگای بەرهەمە تەکنەلۆژییەکان ناسراو بە CES لە شاری لاس ڤیگاسی ئەمریکی کۆمیانیای رەیزەری ئەمریکی کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی ئەو کۆمپیوتەرانەی تایبەتن بە یارییە ڤیدیۆییەکان پەردەی لەسەر پڕۆژەیەکی ناوازەی خۆی لادا کە ئەویش پڕۆژەی ڤالێریە و پڕۆژەکەش بریتیە لە لاپتۆپێک کە خاوەنی سێ ڕوونمایە بە ڕوونییەکی بەرز.

کۆمپانیای رەیزەر تەنکترین لاپتۆپی یارییە ڤیدیۆییەکانی هەیە بە بەراورد بە کۆمپانیاکانی تری بەرهەمهێنەری لاپتۆپی تایبەت بە یارییە ڤیدیۆییەکان، کۆمپانیای ناوبراو ئەمجارەیان لاپتۆپێکی تایبەت بە یارییە ڤیدیۆییەکانی لەو پێشانگایە ڕاگەیاند کە ناسراوە بە ”’ پڕۆژەی ڤالێری ” کە تا ڕادەیەک ئەستوورە بە شێوەیەکی زۆر کە ئەویش هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئەم لاپتۆپە خاوەنی سێ ڕوونمای قەبارە گەورەیە، ئەم لاپتۆپە خاوەنی سێ ڕوونمایە کە دەچێتەوە ناو یەک و لە کاتی بەکارهێنان بەکارهێنەر دەتوانێت ڕوونماکان بکاتەوە و هەر سێ ڕوونما لە یەک کاتدا بەکاربهێنێت، کە قەبارەی هەر ڕوونمایەکی ١٧ ئینچە.

ئەم سێ ڕوونمایە ڕوونمایەکی ئاسایی نین و لە ڕووی ڕوونی و نیشاندانەوە بە ڕوونمایەکی نایاب دادەنرێت کە ڕوونی هەر یەکێکیان 4Kـیە، کە تەکنەلۆژیای ئینڤیدیای (جی-سینک)ـی تێدا بەکارهاتووە بۆ بەردەست کردنی گرەنتی بەکارهێنانی هەر سێ ڕوونما لە نیشاندنی یارییە ڤیدیۆییەکان و کۆ کردنەوەی لە یەک ڕوونمای گەورەدا. وە ڕوونی هەر یەک لەم ڕوونمایانە 11520×2160 پیکسڵە، کە ئەستوری هەر ڕوونمایەکیش ١.٥ ئینچە، بە کێشی ٥.٤ کیلۆگرام.

ئەم لاپتۆپە نوێیە کۆمەڵێک تایبەتمەندی هاوشێوەی لاپتۆپی پێشووی هەمان کۆمپانیا لە جۆری ” رەیزەر بلەید پڕۆ ” هەیە، کە خاوەنی گرافیک کاردێکی بەهێزی جۆری ئێنڤیدیا جی فۆڕسی جی تی ئێکس ١٠٨٠ـیە، کە ٨ گێگابایت لە بیرەوەری ڤیدیۆ دەکات لە خۆ دەگرێت لەگەڵ پشتگیری کردن و لکاندنی تەکنەلۆژیای دەنگی دەریایی ” surround view ” وە ڕامی ٣٢ گێگابایتی جۆری دی دی ئاڕ ٤ـە و سیستەمی سارد کەرەوەی هەڵمی بەکارهاتوو هاوشێوەی کۆمپیوتەری پێشوو.

تا ئێستا کاتی خستنە بازاڕ و نرخەکەی ئاشکرا نەکراوە تەنیا ئەوە نەبێت کە نرخی پێشووتری کۆمپیوتەری ” ڕەیزەر بلەید پڕۆ ” ٣٧٠٠$ـی دۆلاری ئەمریکی بوو وە وا چاوەڕوان دەکرێت ئەم کۆمپیوتەرە نرخی لە سەرووی ٦٠٠٠$ـی دۆلاری ئەمریکیەوە بێت.

8 كانونی دووه‌م، 2017
ئاڤاتار
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له‌ ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له‌ بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به‌ تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه‌ تێكه‌ڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه‌ به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان وده‌مەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕه‌ویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.
267