10
بابەتی گرینگ 8, كانونی دووه‌م 2017 بۆچوون

۳ ڕێگا بۆ گرتنی وێنەی ڕوونما (ScreenShot)ی کۆمپیوتەرەکەمان لە ویندۆوز ۱۰

بابەتێکی جیاواز وە بابەتێکی پێویست، لە کۆمپیوتەرەکەماندا لەوانەیە نەرمەکاڵای تایبەت بەم کارەمان داگرتبێت، بەڵام لەوانەیە ئاگادار نەبیت کە ئامێرەکەت ئەم کارە دەکات بە بێ هیچ ئامڕازێکی دەرەکی. لە کەی ئای تی ئێنەوە ۳ ڕێگای سکرینشۆتی ئامێرە کۆمپیوتەرەکەت بخوێنەرەوە.

ئامڕازی Snipping لە کۆمپیوتەرەکەمان هەیە، بەکاریبهێنە بۆ گرتنی وێنە، بۆ ئەنجامدان و کردنەوەی ئەم هەنگاوانە ئەنجامبدە:
(Start > All Programs > Windows Accessories > Snipping Tool).
لاکێشەیەکت بۆ دەکرێتەوە، کرتە لە دووگمەی New بکە و ئەو چوارچێوەیەی ڕوونماکەت دیاری بکە و هەڵبژێرە، کە دەتەوێت پاشەکەوتی بکەیت، بەڵام خۆکارانە پاشەکەوت نابێت، خۆت پاشەکەوتی بکە.

لەسەر تەختەکلیلەکەشمان دەتوانین ئەم کارە بکەین، لە ڕێگای کلیلی Windows و Prntscr، هەردوویان بەیەکەوە دابگرە، وێنەی ناو ڕوونماکەت پاشەکەوت ئەبێت و دەڕواتە پەڕگەی Picture > screenshots.

ڕێگایەکی تریشمان هەیە لەسەر تەختەکلیل، ئەمەش بۆ ئەوەیە ئەگەر بتەوێت وێنەکە هاوبەشی پێبکەیت ئەوا بەخێرایی بڵاویبکەیتەوە، لە ڕێگای Windows > H و دوای ئەوەش چەند هەڵبژاردەیەکت پێدەدات بۆ هاوبەشیکردن لەوانە فەیسبووک – ئیمەیڵ و تویتەر.

بۆچونی تۆ