مۆبایل و تابلێت
12, کانوونی دووەم 2017
HTC مۆبایلێکی نوێی بە ناوی HTC U Ultra نمایش کرد

ئەمڕۆ کۆمپانیای HTC هەستا بە نمایش کردنی 3 بەرهەمی نوێ لە زنجیرەی نوێی کۆمپانیاکە کە یەکێک لەو بەرهەمانە بریتیە لە HTC U Ultra کە لەسەر دیزاینی ئاوی و شوشەیی نەخشێنراوە بە ناوی Liquid Surface، ئەوەی جێی ئاماژەیە ئەم مۆبایلە دەرچەی بیستۆکی نییە هاوشێوەی ئایفۆن 7 ی کۆمپانیایی ئەپڵ، هەروەها نرخی ئەم مۆبایلە تاڕادەیەک زۆرە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە:
- ڕونماکەی بریتییە لە 5.7 ئینج خاوەنی 1440×256 پێکسڵی تەواوە
- کامێراکەی سەرەکی بریتییە لە 12 مێگاپێکسڵ
- کامێرای لاوەکی(سێڵفی) 16 مێگاپێکسڵ دەبێـت لەگەڵ بوونی دوو ئاماژەی LED
- ڕام:4 GB
- بیرگە:64 و 128 GB
- لەگەل توانای خوێندنەوەی بیرگەی دەرەکی micro-SD تاکوو فراوانی 256 GB
- پڕۆسێسەری Qualcomm MSM8996 Snapdragon 821
- توانستی پاتری 3000mAh
- بوونی تایبەتمەندی پەنجەمۆر
- کێش 170 گم
- وەشانی کاکردنی 7.0 ـی نوگەت
- پارێزەری شاشە:
- Corning Gorilla Glass 5 (64 GB)
Sapphire crystal glass (128 GB)
- دوو سیم + پشتگیری نەوەی چوارەمی ئینتەرنێـت 4G
- دەرچەی USB Type-C
- نرخی جۆری 64 گێگابایت 749$ دەبێـت
- ئەم مۆبایلە لە مانگی داهاتوودا بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن
ڕەنگەکانی: ڕەشی تاریک، سپی بەفری، پەمەی، شین.

ڤیدیۆی مۆبایلەکە کە لە پێگەکان بڵاوبووەتەوە.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.