سامسۆنگ
13, کانوونی دووەم 2017
نرخەكانی زنجیرەی مۆبایلەكانی Galaxy A 2017 بڵاوكرانەوە.

دوای ئەوەی لەبەرواری ٢ـی ئەم مانگە واتە كانوونی دووەم سامسۆنگ بە فەرمی پەردەی لەسەر زنجیرە مۆبایلەكانی گالەكسی ئەی ٢٠١٧ لادا و ئێمەش لە هەواڵێكی تایبەت دا ڕاگەیاندنەكەمان بۆ بڵاوكردنەوە. كلیك بكە بۆ خوێندنەوەی هەواڵەكە.
شایەنی باسە لە ڕۆژی ڕاگەیاندنەكە نرخەكان ئاشكرا نەكران بەڵام ئەمڕۆ لە سەرچاوە تەكنەلۆژییەكان نرخەكانی ئەم زنجیرەیە بڵاوكرانەوە كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
- گالەكسی ئەی ٣ـی ٢٠١٧ نرخەكەی ٣٨٦ دۆلارە.
- گالەكسی ئەی ٥ـی ٢٠١٧ نرخەكەی ٤٧٠ دۆلارە.
- گالەكسی ئەی ٧ـی ٢٠١٧ نرخەكەی ٥٥٥ دۆلارە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!