ئامێرە هەمەجۆرەکان 14, كانونی دووه‌م 2017

Lenovo P2، مۆبایلێک کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کاردەکات!

کۆمپانیای لینۆڤۆی چینی پەردەی لەسەر نوێترین مۆبایلی خۆی لادا بە ناوی “Lenovo P2” کە توانایەکی زۆری هەیە بۆ کارکردن ئەمەش بەهۆی فراوانی توانستی باترییەکەی. مۆبایلەکە تا ڕادەیەک تایبەتمەندی ناوەندی لە خۆ دەگرێـت، بەڵام ئەوەی کە جێگای سەرنجە ئەوەیە کە بە گوێرەی وتەی کۆمپانیاکە، ئەم مۆبایلە نوێیە دەتوانێت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە بەردەوامی کاربکات لە حاڵەتی بارگاوی کردنەوەی تەواویدا، ئەمەش خاڵێکی بەهێزە بۆ مۆبایلەکە کە لە ئەوانی تری جیا دەکاتەوە.

تایبەتمەندییەکانی Lenovo P2:

  • ڕوونما: ٥.٥ ئینچ بە ڕوونی ١٩٢٠ بە ١٠٨٠ پیکسڵ و لە جۆری Super AMOLED
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 625 لە جۆری هەشت ناوکی و بە بوونی یەکەی ژمێریاری گرافیکی Adreno 506
  • ڕام: ٤،٣ گێگابایت
  • باتری: بە فراوانی ٥١٠٠ میلی ئەمپێر لەگەڵ پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی خێرا
  • بیرگەی ناوەکی: ٣٢ گێگابایت لەگەڵ توانای زیادکردنی تا ١٢٨ گێگابایت لەڕێگای بیرگەی دەرەکی
  • کامێرای پشتەوە: ١٣ مێگاپیکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپیکسڵ
  • بوونی تایبەتمەندی پەنجەمۆر
  • سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید مارشماڵۆو (٦)

لە ئێستادا مۆبایلەکە لە وڵاتی هیندستان بە نرخی نزیکەی ٢٦٠ دۆلار بەردەستە و دەستکراوە بە فرۆشتنی لەو وڵاتە، تا ئێستاش زانیاری لەسەر بەردەست بوونی لە وڵاتانی تر نەزانراوە.

چەند وێنەیەکی مۆبایلەکە:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ