10
بابەتی گرینگ 14, كانونی دووه‌م 2017

بەڕێوبەری گشتی ئێنتەرتەینمێتی سۆنی ئێستا سەرۆکی سناپچاتە.

میشێل لاینتن بەڕێوەبەری گشتی Sony Entertainment و ئەو کەسەی کاری فیلمەکان و ستۆدیۆکانی سۆنی ڕادەپەڕاند هەنگاوێک دەگەڕێتەوە دواوە و لەمەودوا وەکو سەرۆکی سناپچات لە خزمەتگوزاریەکانی تۆڕی سناپچات کاردەکات.

لاینتن تەنها ٦ مانگی تر لە سۆنی دەمێنێتەوە، ئەوەش بۆ جێبەجێکردنی هەندێ کاری تر. سۆنی له فیلمەکانی هۆڵیوددا پێگەیەکی گرنگی هەیە و کازوو هیرای (بەڕێوەبەری گشتی و جێبەجێکاری سۆنی) بۆ کەسێک دەگەڕێت بۆ جێگرتنەوەی پۆستەکەی لاینتن. لاینتن پێش ئەوەی لە سۆنی کاربەدەست بێت پێش ۱۳ ساڵ، له کۆمپانیای دیزنەیش کاری کردووە.

ئەمڕۆ وازهێنانی خۆم لە سۆنی ڕادەگەیەنم بۆ کارکردن وەکو سەرۆکی سناپچات“. لاینتن ئەم تێبینیانەی بۆ کارمەندانی سۆنی نوسیوە.. “ئەمە بڕیارێکی ئاسان نیە بۆ من، هەر وەکو ئەوەی کە ئێوە ئەیزانن، لەماوەی ئەو ڕۆژانەدا بەشداریم کردووە لە سناپچات، بۆ گەشەپێدان و کاری گەشەپێدانم لە سناپچاتدا“.

پێشتر لە ژێر بەڕێوەبەرایەتی لاینتندا سۆنی فیلمەکانی لە ژێر ناوی SkyFall بڵاو دەکردەوە..

بەپێی ئەم ڕووداوە بێت سناپچات لە گەشپێداندایە، لە ئامارێکدا هاتووە کە بەکارهێنانی ڕۆژانەی سناپچات ۱٥۰ ملیۆن بەکارهێنەری ڕۆژانەیە.

تاگەکان سناپ چات نوێ
بۆچونی تۆ