هەواڵ
15, كانونی دووهم 2017
مۆتۆرۆلا نیازی وایە مۆبایلێکی نوێ لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل ڕابگەیەنێت

وا بەرەو ڕووداوی کۆنگرەکانی کۆنگرەکانی جیهانی مۆبایل دەڕۆین، دووبارە دێینەوە بۆ باسەکانی کۆمپانیاکان ئاخۆ ئەم کۆمپانیایانە چۆن لە کۆنگرەکان دەرەکەون؟ چی ڕادەگەیەنن؟
مۆتۆرۆلا نیازی وایە مۆبایلێکی نوێ ڕابگەیەنێت، ئەویش لە کۆنگرەی کۆنگرەکانی جیهانی مۆبایل لە شاری بارسێلۆنا. کاتی کۆنگرەکە ۲٦ی مانگی داهاتوو دەبێت لە کاتژمێر ٤:۳۰pm و دیار نیە کە ڕۆڵی لینۆڤۆ وەکو لینۆڤۆ چیدەبێت. پێدەچێت مۆبایلەکەی مۆتۆرۆلا درێژکراوەی نەوەی Moto Z بێت، وە لەوانەشە Moto M یاخوود Moto X بێت، ئەوەش تەنها پێشبینیەکە و با چاوەڕوان بکەین.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.