ئەندرۆید 18, كانونی دووه‌م 2017

لیستی ئەو مۆبایلانەی سامسۆنگ کە ئەندرۆید نووگەتیان پێدەگات

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی نوێترین وەشانی ئەندرۆید بە ناوی نووگەت (٧) بۆ هەریەک لە مۆبایلەکانی Galaxy S7 و S7 Edge، ئەمەش بە کاتێکی درەنگتر دادەنرێت لە چاو بەشێک لە کۆمپانیاکانی تر کە زووتر دەستیان کرد بە ناردنی ئەو وەشانە بۆ بەکارهێنەرانیان.

لەبەر ئەوەی سامسۆنگ ئەو وەشانە بە چەند قۆناغێک دەنێرێت بۆ بەکارهێنەرانی، بۆیە لە خوارەوەدا ئاماژە بەو  ئامێرانە دەکەین کە بە دڵنیاییەوە ئەم وەشانە نوێیەی ئەندرۆیدیان پێدەگات لەگەڵ ئاماژەدان بە بارودۆخی وەشانەکە بۆ هەر ئامێرێک.

لیستی ئەو مۆبایلانەی کە وەشانی نوێی ئەندرۆیدیان پێدەگات:

  • Galaxy S7\S7 Edge – دەستکراوە بە ناردنی وەشانەکە و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیک بگات بە سەرجەم بەکارهێنەران
  • Galaxy S7 Active – تا ئێستا پێی نەگەیشتووە (پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە بگات)
  • Galaxy S6\S6 Edge\Edge Plus – تا ئێستا پێی نەگەیشتووە (لە ژێر تاقیکاریدایە)
  • Galaxy S6 Active – تا ئێستا پێی نەگەیشتووە
  • Galaxy Note 5 – تا ئێستا پێی نەگەیشتووە (لە ژێر تاقیکاریدایە)
  • Galaxy A3 جۆری ٢٠١٦ و ٢٠١٧ – تا ئێستا پێی نەگەیشتووە (پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە بگات)
  • Galaxy A5 جۆری ٢٠١٦ و ٢٠١٧ – تا ئێستا پێی نەگەیشتووە (پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە بگات)
  • Galaxy A7 جۆری ٢٠١٦ و ٢٠١٧ – تا ئێستا پێی نەگەیشتووە (پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە بگات)
  • Galaxy A8 – تا ئێستا پێی نەگەیشتووە
  • Galaxy A9/A9 Pro – تا ئێستا پێی نەگەیشتووە
  • Galaxy Tab S2 – تا ئێستا پێی نەگەیشتووە

جگە لەوانەی کە ئاماژەمان پێدان، چەند مۆبایلێکی تریش هەن کە گومان دەکرێت ئەندرۆید نووگەتیان پێبگات وەک مۆبایلەکانی Galaxy J7 و Galaxy J5، بەڵام ئەگەری گەیشتنی وەشانەکە بۆ ئەم مۆبایلانە زۆر کەمە و تا ئێستا بڵاوکراوەیەکی فەرمی نییە کە ئاماژە بە گەیشتنی وەشانەکە بدات بۆ ئەو جۆرە مۆبایلانە.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ