ئەندرۆید 22, كانونی دووه‌م 2017

کاتی بەردەست کردنی یاری “سوپەر ماریۆ ڕەن” بۆ ئەندرۆید لەلایەن نینتێندۆوە ڕاگەیاندرا.

سوپەر ماریۆی یەکەمین یاری کۆمپانیای نینتێندۆ بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکان، کە یاریەکی تەواو ناودار و ناسراوە لە ئێستا و لە ڕابردوودا، کاتی ڕاگەیاندنی بۆ سیستەمی ئەندرۆید ڕاگەیاندراوە و مژدە دراوە بە بەکارهێنانی سیستەمی ئەندرۆید که یاریەکە لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا بۆیان بەردەست دەکرێت، یاریەکە له کۆنگرەیەکی تایبەتی ئەپڵدا نمایشکرا و هەر بۆ ئەم هۆیە و چەندانی تر یاریەکە بۆ یەکەمجار بۆ ئامێرەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس لە مانگی ۱۲ی ساڵی ڕابردوو بەردەستکرا.

لە ئێستاشدا یاریەکه لە کۆگای پلەی ستۆر بانگەشەی بۆ دەکرێت، کە لە ماوەیەکی نزیکدا بەردەست دەبێت و دەتوانیت بەژداری لەو ڕووداوه بکەیت تاکو لە کاتی بەردەست بوونیدا ئاگادار بکرێیتەوە. بەڵام گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە بەکارهێنەران کاتی بەردەست بوونی یاریەکەیان دەزانن، کە نینتێندۆ ئەوەی ڕاگەیاندووە کە لە ڕۆژانی مانگی داهاتوودا یاریەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەست دەکەن.

یاریەکە تاکو ئێستادا لەسەر ئامێرەکانی ئای ئۆ ئێسدا بە ڕێژەی داگرتنەکانی سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکردووە، کە ئێستا نزیک بووەتەوە لە زیاتر لە ٤۰ ملیۆن داگرتن، ئەمەش ڕێژەیەکی مەزنە لەو ماوە کەمەی ڕاگەیاندنیدا.

لەوانەیە بزانیت کە ئەم یارییە هەوادارێکی زۆری هەیە ئەگەر بۆ خولەکێکیش بووبێت بە دڵنیاییەوە هەمومان ئەم یارییەمان کردووە، کە کەسایەتی ماریۆ هەوڵی پاراستنی شاژنەکەی دەدات توشی چەندین بەربەست دەبێتەوە تۆش پێویستە خۆت لەو بەربەستانە لابدەیت، یاریەکی تایبەتە و مەودایەکی دوورودرێژ لەخۆ دەگرێت و یاریکەر دەتوانێت گەشت بە نێو نەخشەکەدا بکات و پارە کۆبکاتەوە، جگە لەمەش یارییەکە دۆخی یاری دوو کەسی لەخۆدەگرێت کە ڕێگە بە دوو کەس دەدات لەگەڵ یەکتر یاری بکەن و کێبڕکێ بکەن.

بەکارهێنەرانی ئەندرۆید، سەرنجتان چیە؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ