10
ئەپ و نەرمەکاڵا 22, كانونی دووه‌م 2017 بۆچوون

باشترین و خێراترین ڕێگا بۆ گواستنەوەی زانیاری ڤێدیۆ و وێنە لە ئەندرۆید بۆ ئای ئۆ ئێس

لە رۆژگاری ئەمرۆدا هەریەک لە ئێمە و مانان بەکارهێنەری یەکێک لەو سیستەمە وەگەرخەرانەین وەک سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید زۆرێک لە ئێمە سود لە ئامێرەکانی ئایفۆن و سامسۆنگ گالاکسی هتد. وەردەگرین ، زۆر جار گوێمان لەوە بووە یەکێک لە هاورێکانمان بەکارهێنەری ئامێری ئایفۆنە ئێمەش بەکار هێنەری ئامێری سامسۆنگ گالاکسین ئەگەر بمانەویت پەرگەیەک یاخود زانیاریەکی وێنە یاخود ڤیدیۆ ئالوگۆر بکەین،ئەوە بیرلەوە دەکەین ئاخۆ چۆن بتوانین ئەمە بکەین،راستە سامسۆنگ گالاکسی و ئایفۆن بلوتوسی هەیە بەلام ناتوانین گواستنەوە ئەنجام بدەین،بەڵام لەگەل پێشکەتونی تەکنەلۆژیا لە ئێستادا چەندین ئەپڵیکەیشنمان هەیە بۆ گواستنەوە پەرەگەی دەنگی و ڤیدیۆ و وێنە هتد. بۆ ئەمجارە یەکێک لەو ئەپە باشانەمان بۆ ئامادەکردوون کە بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید گونجاوە خێرایە لە کارکردن و گواستنەوەی داتاکانمان خێرایەکەی زۆر جیاواز لە ئەپەکانی تر ئەویش ئەپی Xender: File Transfer, Sharing ئەم ئەپە جگە لە بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس،دەتوان بەکارهێنەرانی سیستەمی ویندۆز و ویندۆزفۆن ماک سود لەم ئەپە وەربگرن.

ئەوەی ئەم ئەپە لە ئەپەکانی تر جیا دەکاتەوە دەتوانیت گروپێک دروست بکەیت لە یەک کاتدا داتاکان بۆ چەندین موبایل گواستنەوەیان بۆ ئەنجام بدەین کەمەش کارەکان بۆ بەکارهێنەر ئاسان دەکات ئەوە و چەندان تایبەتمەندی تری هەیە ئێستا دەتوان بەکارهێنەرانی سیستەمەکانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید ویندزۆز فۆن ماک سود لەم ئەپە وەربگرن.

 

داگرتن بۆ سیستەمی ئەندۆید کرتە لێرە بکە

داگرتن بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس کرتە لێرە بکە

یاخود سەردانی ماڵپەری سەرەکی بکە کرتە لێرە بکە

چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەپەکە دەتوان سود لەم گرتە ڤیدیۆیە وەربگرن بۆ گواستنەوەی داتا لە ئامێرێک بۆ ئامێرێکی تر.

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=gphMRMyqQpA” width=”460″ height=”300″ class=”https://www.youtube.com/watch?v=gphMRMyqQpA”]

 

بۆچونی تۆ