بابەتی گرینگ 23, كانونی دووه‌م 2017

لە کۆتاییدا سامسۆنگ ئەنجامی پشکنینەکانی نۆت ۷ی ئاشکرا کرد، وە مژدەیەکی مەزنیشی دا بۆ هەوادارانی.

لە ڕابردوودا زانیمان سامسۆنگ هەوڵی زانینی کێشەکانی نۆت ۷ی داوە، وە لە دوایشدا ئەوەی ڕاگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەنجامی پشکنینەکانی بڵاو دەکاتەوە، ئێستا سامسۆنگ بە فەرمی ئەنجامەکانی بڵاوکردووەتەوه، سامسۆنگ: “هیچ کێشەیەک لە ڕەقەکاڵاکان و نەرمەواڵەی مۆبایلەکەدا نەبووە“.

دەزگاکان لە ڕابردوود باسی کێشەی پاتریان کرد، دوێنێش بە فەرمی سامسۆنگ پشتڕاستی کردووەتەوه کە ڕەقەکاڵاکان و نەرمەواڵەی مۆبایلەکە نەبوونەتە کێشەی تەقینەوەی مۆبایلەکان. کێشە له کارکردنی خانە و سیستەمی پاتری مۆبایلەکەدا بووه!

ئێستا لەسەر جیهان پێویستە نۆت ۷ـەکەیان بگەڕێننەوە بۆ کۆمپانیای سامسۆنگ، تاکو نۆت ۷ی سەلامەتیان بداتێ، سەلامەت؟

بەڵێ سەلامەت، سامسۆنگ دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی خێرای نۆت ۷ی سەلامەت و دووبارە ڕەوانەکردنی بۆ بازاڕەکان، سامسۆنگ جووڵەی بۆ وەبەرهێنانێکی نوێی پاتری مۆبایلەکانی کردووە و هەموو نۆت ۷ـەکانیش له ژێر تاقیکردنەوەی بارگاوی کردنەوەدان.

کە هەروەک لە وێنەیەکی فەرمی کۆمپانیادا دەردەکەوێت، تاقیکردنەوەی نۆت ۷ـەکان بە شێوەیەکی ڕێک دەکرێت و بە وردی چاودێری لە بارگاویکردنەوە و بەتاڵکردنەوەی مۆبایلەکە دەکەن. ئەمە مژدەیەکی باش بوو بۆ هەوادارە خەمگینەکەی نۆت ۷.

لە چەند وێنەیەکی ڕوونکردنەوەدا دەردەکەوێت، کە سامسۆنگ کێشەکانی نۆت ۷ی دۆزیوەتەوە و هەموو ئەنجامی پشکنیەکانی تێدا ڕوونکردووەتەوە

وێنەی یەکەم بەشەکانی پاتری نۆت ۷ دەردەخات، وە دوایش هەڵەکانی دەرەخات. بەشی A لە پاتریەکە بوونەتە هۆی لاربوون و بەمەش هێڵی سالب (نێگەتڤ) لە بەشی سەرەوەی A لاردەبێت و دەبێتە هۆی گواستنەوەی ناڕێکی بارگەکان، زیاتر ببینە لەم وێنەیە:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ