سامسۆنگ 25, كانونی دووه‌م 2017

خاوەنانی گالاکسی ئێس ۷ ئێج کێشەیەکیان له ڕوونمای مۆبایلەکەیان توشبووە.

هەندێ بەکارهێنەرانی مۆبایلی گالاکسی ئێس ۷ ئێج لە ڕاپۆرتێکیاندا باس لە کێشەیەکی نەخوازراوی ڕوونمای مۆبایلەکانیان ئەکەن، بەوەی کە هێڵێکی پەمەیی لەسەر ڕوونماکانیان دەردەکەوێت، ئەمە لەسەر چەند پێگەیەکی وێب و کەناڵە کۆمەڵایەتیەکاندا ئاماژەی پێکراوە.

هۆکاری ئەم کێشەیە تاوەکو ئێستا نەزانراوە، هەندێ ڕاپۆرت هۆکاری کێشەکە بۆ بەریەکەوتنی فیزیایی مۆبایلەکە دەگەڕێننەوە لەگەڵ دەوروبەر، یاخوود بەهۆی بەرکەوتنی ئاو و چەندان هۆی تر.

سامسۆنگ ئامۆژگاری ئەو بەکارهێنەرانە دەکات کە کێشەکەیان توشبووە، دەتوانرێت چاکبرێنەوە. هەتا ئێستاش هیچ وەڵامێکی فەرمی لە بارەی ئەو کێشەیە لەلایەن سامسۆنگەوە نەدراوەتەوه.

ئایا تۆ تووشی ئەم کێشەیە بوویت؟ ئەگەر تووشی بوویت ڕێنماییت دەکەین بەوەی کە ڕوونمای مۆبایلەکەت تاقیبکەیتەوە لە ڕێگەی لێدانی کۆدی *#0*#، وە کرتە لە ڕەنگە سوور و سەوزەکان بکە تاکو بزانرێت کە پێکسڵەکانی مۆبایلەکە بێکێشەیە، ئەگەر نا پێویستە دووبارە ئەم کێشەیە باسی لێوە بکرێت تاوەکو سامسۆنگ وەڵامێکی بەکارهێنەرانی دەداتەوه.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ