10
دیزاین 25, كانونی دووه‌م 2017

٩ باشترین ماڵپەڕی بەناوبانگ بۆ دەستخستنی بیرۆکەی گرافیکی

بابەتی گرافیکی جوڵاو و نەجوڵاو تەنها وابەستە نییە بە نەرمەکاڵاکانی وەکو ئافتەرئیفێکتس و سینەمافۆردی و هاوشێوەکانیان بەڵکو وابەستەیە بە بیرۆکەی خۆت و بیرۆکەی خەڵکانی تر. فەرموون بەیەکەوە کۆمەڵێک ماڵپەڕی بەناوبانگ لەبوارەکە بە ئێوە بناسێنین کە دەرگایەکن تا ئێوە بتوانن بۆ بیرۆکەی باش و سەرەنج ڕاکێش سودیان لێوەرگرن بەتایبەت لە گرافیکی جوڵاودا. بۆ هەر ماڵپەڕێک کلیک لە وێنەی ماڵپەڕەکە بکە بۆ چوونە ناو ماڵپەڕەکە.

  • ماڵپەڕی Art of The Title
    ئەم ماڵپەڕە زیاتر جەخت لەسەر هونەری زنجیرە فیلم و بابەتە تەلەڤیزیۆنییەکان دەکات و هەریەکێک لەم زنجیرانە خۆی لەخۆیدا بیرۆکەی نایاب لە بابەتی گرافیکی جوڵاو لەخۆی دەگرن. ئەم ماڵپەڕە کۆمەڵێک بابەتی تێدا بڵاوکراوەتەوە کە نمایشی ڕێگەی دەسپێکی هەر زنجیرەیەک و شێوازی بەرهەمهێنانی کراوە.

  • ماڵپەڕی Vimeo
    سەرچاوەیەکی سەرەکی ناوازەیە بۆ بیرۆکەی نایاب لە بواری وێنە و گرافیکی جوڵاو. بۆ نمونە شۆو ریل و دێمۆ ریلی گرافیک دیزایینەرە بەناوبانگەکان. یان ئەو گرافیکانەی لەلایەن ستودیۆ گەورەکانەوە ئەنجام دەدرێن. هەروەها کەناڵەکانی وەکو Purely Motion Graphics و The Mill و چەندانیش تریش کە کارەکانی خۆیان تێدا نەمایش دەکەن و فێرکاری لەو بوارە بڵاودەکەنەوە.

  • ماڵپەڕی Mograph
    ماڵپەڕێکی تایبەتە بە گرافیک دیزایینەرانی Mograph کە شوێنی ناوازەیە بۆ گەڕان بەدوای خولی فێرکاری و ئیشی ناوازە بۆ وەدەستخستنی بیرۆکە لەو بوارەدا. هەروەها هەر لەسەر ئەو ماڵپەڕە چەندان گرافیک دیزایینەری پێشکەوتوو کارەکانی خۆیانی تێدا نمایش دەکەن. ئەگەریش تۆ دەتەوێت لە بواری Mograph کاربکەیت ئەوە ئەم ماڵپەڕە باشترین شوێنە.

  • ماڵپەڕی From up North
    ئەگەر تۆ دیزاینەربیت، ئەوا بەڕاستی پێویستە ئەم ماڵپەڕە وەکو سەرچاوەیەکی سەرەکی لە لیستی دڵخوازەکانی ماڵپەڕەکەت هەبێت. ئەم ماڵپەرە بۆ هەمیشە بووەتە سەرچاوەیەک بۆ گەران بەدوای بیرۆکە لە بواری گرافیک و دیزاییندا. لەماوەی ڕابردوودا ئەم ماڵپەڕە چەندان بەشی تری بۆ زیادکراوە لە بوارەکانی وێب و لۆگۆ و چاپکردندا تەنانەت وێنەی جوڵایش. لەڕاستیدا بیرۆکەی دیزایین لەسەر تەواوی ئینتەرنێت لێرە کۆدەکاتەوە.

  • ماڵپەڕی RocketStock
    بێگومان گرافیکە ئامادەکراوەکانی ئافتەرئیفێکتس ڕێگەیەکی باشن بۆ دەستخستنی بیرۆکە و ڕێگەی جیاجیا بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پرۆژە گرافیکیەکان. ماڵپەڕی ڕۆکێت ستۆکیش دەیان و سەدان گرافیکی ئامادەکراوی لەخۆی گرتووە بۆ ئافتەر ئیفێکتس و لەڕێگەیانەوە تۆ دەتوانیت بیرۆکەی جوان جوان وەربگریت و لە ئیشەکانی خۆت سودیان لێ وەرگریت.

  • ماڵپەڕی Behance
    ماڵپەڕێکی بەناوبانگە کە تێیدا دیزایینەران کارەکانی خۆیانیان هاوبەشی پێدەکەن. ئەم پێگەیەش لە ئێستادا بەشی گرافیک و دزایینی تێدایە و بەهۆیەوە بێگومان تۆ دەتوانیت بیرۆکە وەدەست بخەیت بۆ کارەکانت.

  • ماڵپەڕی Abduzeedo
    ئەم ماڵپەڕەش یەکێکی ترە لە ماڵپەڕەکانی تری پەیوەست بە بواری گرافیک و چەندین بابەتی لەو بوارە تێدایە و پریەتی لە بیرۆکە لە بوارە جیاجیاکانی دیزایین و چاوپێکەوتن لەگەڵ گرافیک دیزایینەرە بەناوبانگەکان.

  • ماڵپەڕی Inspiration Grid
    هەروەکو لە ناوەکەیەوە دیارە، کە ماڵپەڕێکە کۆمەڵێک لە کاری گرافیکی تێدایە و سەرچاوەی بیرۆکە بەخشینن بەتۆ. ئەم ماڵپەڕە زیاتر گرافیکی ٢ دووری لەخۆی دەگرێت چ ڤیدیۆ چ وێنە

  • ماڵپەڕی Dribbble
    ئەم ماڵپەڕە خۆی لەخۆیدا تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە بۆ دیزایینەران کە چەندەها گرافیکی وێنەیی لەخۆی دەگرێت و گشتی سەرچاوەی سود لێوەرگرتنن بۆ کارەکانت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ