10
ڕێنمایی 30, كانونی دووه‌م 2017 بۆچوون

چۆنیەتی کەمکردنەوەی قەبارەی فایلەکانی ویندۆز بەبێ دابەزاندنی هیچ بەرنامەیەک.

سڵاو خۆشەویستانی Kitn لەم بابەتەدا باسی کەمکردنەوەی قەبارەی پەڕگە (فایل)کانمان باس دەکەین بە بێ دابەزاندنی هیچ بەرنامەیەک، سەرەتا ئەوە بزانە کە ئێمە تەکنیکێکی ویندۆز بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی قەبارەی پەڕگە(فایل)کانمان کەم بکەینەوە کە ئەویش پێی دەگووترێت تەکنیکی پەستان (Compress)، ئەم تەکنیکە پەستان دەخاتە سەر پەڕگە(فایل)کانمان و تا باشترین ئاستی پەستان بۆ کەمترین قەبارەی گوونجاو.

بەم چەند هەنگاوە ئەم کارە دەکەین، لەگەڵم بن.

١- لە هەنگاوی یەکەمدا ئەو پارتیشنە یان ئەو فۆڵدەرە دیاریبکە کە دەتەوێت قەبارەکەی بچووک بکەیتەوە. سەیری وێنەی یەکەم بکە.

٢- کلیکی ڕاست لەسەر پارتیشن یان فۆڵدەرە دیاریکراوەکە بکە و پاشان Properties هەڵبژێرە. سەیری وێنەی دووەم بکە.

٣- لەم هەنگاوەدا  ڕاست √ لە Compress this drive to save disk space بدە پاشان کلیک لە OK بکە. سەیری وێنەی سێیەم بکە.

٤- کاتێک ئەم هەنگاوانەی سەرەوەت جێبەجێکرد بۆکسێکیتر دەبێتەوە دوو هەڵبژاردەمان دەداتێ، یەکەمیان کاریگەریەکەی کەمترە و تەنها ئەو فۆڵدەرە یان ئەو پارتیشنەی دیاریکراوە قەبارەکەی کەم دەبێتەوە، بەڵام بژاردەی دووەم کاریگەری زیاترە و کاریگەری لەسەر هەموو فۆڵدەرەکانی ناو فۆڵدەر یان پارتیشنە دیاریکراوەکە هەیە بەمەش قەبارەکەی زیاتر کەم دەکات. ئێستا ئێمە بژاردەی دووەم هەڵدەبژێرین. سەیری وێنەی چوارەم بکە.

٥- ئێستا پێویستە Continue هەڵبژێرین بۆ ئەوەی سیستەمەکە دەسەڵاتی ئەوەی هەبێت کە ئەو کارە بکات. سەیری وێنەی پێنجەم بکە.

ئێستا هەنگاوەکانمان کۆتایی هات و چاوەڕوان دەکەین تا سیستەمەکە کاری خۆی دەکات..

ئەگەر سەیری وێنەی یەکەم بکەین و بەرواوردی بکەین بە وێنەی شەشەم جیاوازیەکەمان بۆ دەردەکەوێت، لە وێنەی یەکەمدا لە کۆی 8.97 گێگا تەنها 2.09 گێگا بەتاڵبوو، بەڵام لە دوای کارەکە لە وێنەی کۆتادا سەیربکە لە کۆی 8.97 گێگا 3.67گێگا بەتاڵە واتە بەم کارەی کە کردمان 1.58 گێگامان بۆ گەڕایەوە.

[su_note note_color=”#f6d441″ text_color=”#ffffff” radius=”5″] تێبینی: ئەم کارە لەوانەیە کەمێک کۆمپیوتەرەکە خاوبکات لە کاتی کارکردندا چوونکە ئەو فایلانە لە کاتی بەکارهێناندا ئەو پەستانەیان لەسەر لادەچێت بەمەش پڕۆسەیەکیتر بۆ کۆمپیوتەرەکەمان زیاد دەبێت هەرچەند وەک هەستپێکردن زۆر هەستی پێناکرێت کە خاوبووە. تا قەبارەی فایلەکانمان زیاتربێت گێگای زیاترمان بۆ دەگەڕێتەوە. [/su_note]

 

تاگەکان ڕێنمایی ویندۆز
بۆچونی تۆ