ئینتەرنێت
6, شوبات 2017
پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بەشێوەی نووسین! هەموومان پێویستە بەشداربین.


ئاسۆسافت گرووپێکی توێژینەوەییە کە لە لایەن مامۆستایان و خوێندکارانی کوردەوە دامەزراوە و لە بواری پەرداوتنی کۆمپیووتەریی زمانی کوردی چالاکی دەکات، زمانی کوردی یەکێک لەو زمانانەیە کە سەرچاوەی کەمی لە بواری زمانناسی و بە تایبەت زمانناسیی کۆمپیوتەریدا ھەیە، ئەم گرووپە ھەوڵ دەدات سەرچاوە و ئامێر بۆ پەرداوتنی کۆمپیووتەریی زمانی کوردی دابین بکات، بۆ ئەو مەبەستانەی باس کران، چالاکییەکانی گرووپەکە جۆربەجۆرن کە بەشێکیان لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەبینرێن:
1-ناسینەوەی ئاخاوتنی کوردی (Kurdish Speech Recognition): نەرمامێری تایپی ئۆتۆماتیکی یەکێک لە بەرهەمەکانی ئەم بوارەیە، بە شێوەیەک کە هەر شتێک بەکارهێنەر دەیڵێت لە لایەن کۆمپیووتەر یان مۆبایلەوە تایپ دەکرێت.
2-کردنی دەق بە ئاخاوتنی کوردی (Kurdish Text-to-Speech): ئەرکی ئەم سیستمە خوێندوەی هەر جۆرە دەقێکی زمانی کوردییە.
3-هەڵەگری ڕێنووسی (Spell Checker):
تیمی تەکنیکی ئاسۆسافت لە ئێستادا خەریکی کارکردن لەسەر قۆناغەکانی کۆتایی یەکەم سیستمی تایپی ئۆتۆماتیکی کوردییە، یەکێک لە پێداویستییە سەرەکییەکانی ئەم سیستمانە هەبوونی کۆمەڵێکی زۆر دەنگی تۆمار کراوە کە لایەنە ئاکۆستیکی و دەنگییەکانی زمانی کوردی مۆدێل بکات، بۆ ئەم مەبەستە ڕۆبۆتێک لە لایەن ئاسۆسافتەوە لەسەر تۆڕێ کۆمەڵایەتیی تێلێگرام دامەزراوە، شێوازی کاری ڕۆبۆتەکە بەو شێوەیە کە کۆمەڵێک ڕستە بە بەکارهێنەر دەدات و دەبێت یەک لە دوای یەک ڕستەکان تۆمار بکرێن. شایەنی باسە ئەم ڕستانە بە تایبەتی و بۆ ئەم مەبەستە داڕێژراون و جگە لە دەرهێنانی کۆمەڵێک مۆدێل بۆ هیچ مەبەستێکی تر بە کار ناهێنرێن. هەر بەم بۆنەوە داوا لە هەموو هاوزمانانی خۆشەویست دەکەین کە لە تۆمار کردنی دەنگەکاندا هاوکاریمان بکەن، بۆ تۆمار کردنی دەنگەکان پێویستە ڕەچاوی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بکەن:
? بۆ خوێندنەوەی ڕستەکان مایکەکە بگرە و لەسەرخۆ بیخوێنەوە.
? لە سەرەتای هەر ڕستەیەکدا چرکەیەک مایکەکە ڕاگرن پاشان دەست بکەن بە خوێندنەوە.
? چرکەیەک دوای خوێندنەوەی ڕستەکە دەست لەسەر مایکەکە هەڵگرن.
?لە شوێنی بێدەنگ دەنگەکان تۆمار بکەن.
? بە مۆبایل دەنگەکان تۆمار بکەن نەک لە تابلێت یان ئامێرێک کە کوالێتیی مایکەکەی لە خوارەوەیە.
هەرچی ڕستەی زیاتر بخوێننەوە، یارمەتیی زیاتری توێژینەوەکەتان داوە، گرنگی بدەن بەوەی بە تەختەکیلیلی یونیکۆد بنووسن، هەروەها گرنگی تایبەت بدەن بە ڕێنووسن، لەوانەیە تێبینی هەندێک وشەی سەیر بکەن، بەڵام ئەوانە بۆ تاقیکاری دانراون تا ڕۆبۆتەکە زیاتر زیرەک بێت، لەلایەن کۆمەڵێکشارەزایی زمانەوە دانراون.
بەستەری سەرەکی بەشداریکردن لە تێلگرام
✅ تێلێگرام: https://t.me/asosoft
پەیوەندی لەگەڵ ئاسۆسافت گەر ویستتان بەشێوەیەکی باشتر هاوکارییان بکەن:
? ماڵپەڕ: asosoft.com
✉️ ئیمەیڵ:info@asosoft.com
? فەیسبووک: https://www.facebook.com/asosoftku
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.