ئەپ و نەرمەکاڵا 7, شوبات 2017

ئەپێکی نایاب بۆ وەرگرتن و دۆزینەوەی زانیاری لە بوارە جیاجیاکان بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید

یەکێک لە ئەپە هەرە بەسوود و ناوازەکان کە بۆ بواری خوێندن و وەرگرتنی زانیاری بەکاردێت و لەسەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە بریتییە لە Khan Academy.

ئەم ئەپە کۆمەڵیکی زۆر زانیاری جیاوازی تێدایە بە شێوەی نوسین و ڤیدیۆ دەربارەی بابەتەکانی بیرکاری و فیزیا و کیمیا و زیندەوەرزانی و تەندروستی و بوارەکانی کۆمپیوتەر وەک بەرنامەسازی و کۆمەڵێک بابەتی هونەری و مرۆییشی گرتۆتە خۆی وەک میوزیک و مێژووی هونەر و مێژووی جیهان و ڕێزمان و کۆمەڵێک بابەتی ئابوریش.

شایەنی باسە، ئەم ئەپە ڕێگە دەدات بە داگرتنی بابەتەکان بە شێوەی نوسین و ڤیدیۆ بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بتوانێت بە بێ پەیوەستبوون بە هێڵی ئینتەرێتیشەوە سوودی لێ ببینێت. لایەنێکی تری گرنگی ئەپەکە ئەوەیە کە بابەتە بیرکارییەکان بەهۆی زۆری و گرنگییان بەپێی بەشەکان و بەپێی قۆناغەکانی خوێندنیش جیاکراونەتەوە. ئەپەکە بێ بەرامبەر لە کۆگاکانی Play Store و App Store بەردەستە.

کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە بۆ ئای ئۆ ئێس.

کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە بۆ ئەندرۆید.

بۆچونی تۆ