ئەپ و نەرمەکاڵا
12, شوبات 2017
ئەپڵیکەیشنێک تایبەت بە سەیرکردنی کەناڵە ئاسمانیەکان و کەناڵەکانی بین سپۆرت و سکای سپۆرت

لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لە رۆژگاری ئەمرۆدا زۆربەی کارەکانمان لە رێگای موبایلە هۆشمەندەکانەوە بە ئەنجام دەگەیەنین. لە بابەتی ئەمجارەمدا جیاواز لە بابەتەکانی پێشوترم ئەمجارە بە ئەپڵیکەیشنێکی نایابتان ئاشنا دەکەم کە بە هۆیەوە دەتوانیت سەیری زۆربەی کەناڵە ئاسمانیەکان بکەیت لە رێگای موبایلە هۆشمەندەکان.
لەڕاستیدا زۆرێک لە ئێمە ئارەزووی سەیرکردنی یاری و فلیم دەکەین بەڵام هەندێک کەناڵ هەیە بە موشەفەری واتە کۆدکراو و تۆ ناتوانیت سەیری بکەیت بەڵام خۆشبەختانە دەتوانیت سود لەم ئەپە وەرگریت کە دەتوانیت لەڕێگەیەوە بینەری زۆربەی کەناڵە جیهانیەکان بیت بەتایبەتی کەناڵە وەرزشیەکانی بین سپۆرت و سکای سپۆرت و هەروەها چەندان کەناڵی تری وەرزشی. ئەوە جگە لەوەش چەندان کەناڵی هەواڵی و دراما و فلیم و مندالان و ئاینی تێدایە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی دەتوانیت سود لە کەناڵە کوردیەکانیش وەربگریت. شایەنی باسە لە ئێستادا ئەم ئەپە تەنیا بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بەردەستە.
بۆ دابەزاندنی کرتەیەک لێرە بکە
تێبینی: دوای دابەزاندنی ئەپەکە پێویست بەم کۆدە دەبێت بۆ چالاک کردنی 76375187692207

دواتر دەتوانیت تاوەکو ٢٠١٧/٤/١٤ سود لەم ئەپە وەربگریت بۆ سەیرکردنی کەناڵە ئاسمانیەکان لەگەڵ هاتنی کۆدی نوێ ئێمە لێرە بۆتان دادەنێننەوە و بەهیوای سود وەرگرتن.
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.