10
ئەندرۆید 13, شوبات 2017

مۆبایلی ئێڵجی G6 خاوەن دەنگێکی باشتر ئەبێت لە ئێڵجی V20.

ئێڵجی V20 یەکێک لە باشترین مۆبایلەکان بوو بۆ تەکنەلۆژیای دەنگ، ئەویش بە تەکنەلۆژیای DAC کاری دەکرد (Digital To Analog Converter)، کە ئەمەش تەکنەلۆژیایەکی تری دەنگە کە ڕێکخستێنکی باشتر دەدات بە شەپۆلەکان و دەنگ. لە ئێستادا دەنگ و باسی هەوادارانی ئێڵجی لەسەر مۆبایلی ئێڵجی G6ـە کە وا بڕیارە له کۆنگرەی جیهانی مۆبایلدا نمایشبکرێت. لە ڕابردوودا، لە بابەتەکانی کەی ئای تی ئێندا ئەوانەمان هەموو ڕوونکردوەتەوە، کە ئایا مۆبایلەکە شێوەی چۆنە بە وێنە دزەپێکراوەکان. یاخوود تایبەتمەندی چۆن دەبێت بە گوێرەی پێشبینی و دزەپێکراوەکان بۆ مۆبایلەکە.

لە نوێکاریەکی تردا لە مۆبایلەکە کە چاوەڕوان دەکرێت، باس لە بوونی دەنگێکی باشتر دەکرێت لە ئێڵجی G6، بەوەی کە تەکنەلۆژیای DAC لە مۆبایلەکەدا زیاتر پەرەی پێدراوە، هەر بەم هۆکارەش چاوەڕێی باشترین تەکنەلۆژیای دەنگ دەکرێت لەلایەن ئێڵجیەوە، ئەمەش فەرمیە و لەلایەن کۆمپانیاکەوە پشتڕاستکراوەتەوە.

تەکنەلۆژیای DACی بنچینەیی دەنگی مۆبایلەکان، ئەو تەکنەلۆژیایە کە کۆدەکانی ژمارەیی میوزیک بۆ شەپۆلە دەنگیەکان دەگۆڕێت بۆ بیستۆک و دەنگەوەرەکان. یارمەتی لە نەشێواندن و دەنگی بێزارکەر. نوێکاریەکانی لەم تەکنەلۆژیایە له مۆبایلەکەدا ئەوەیە کۆنتڕۆڵی بەشی ڕاست و چەپی کەناڵە دەنگیەکانی دەنگەوەرەکە دەکات و توانای ئەوەی دەبێت کە لێکیان جیابکاتەوه. خێرا گۆڕێنی شوێنی دەنگەکان و لێدانێکی نەرمتر.

بێگوومان بەم ئاشکراکردنەی کۆمپانیاکە، گەشەپێدەرانی ئێڵجی مەبەستیانە باشترین تایبەتمەندی دەنگ لە ئامێرە مۆبایلە ئەندرۆیدەکان بەردەستبکات. ئەمەش نوێکاری و باسێکی نوێی مۆبایلەکە بوو، چاوێک لە بابەتەکانی ڕابردوو بکە تاکو هەموو زانیاریەکانی مۆبایلەکە خەرمانە بکەیت.

 

تاگەکان ئێڵ جى lg g6
بۆچونی تۆ