10
وێبداڕشتن 21, شوبات 2017

چۆن تایبەتمەندی یارمەتیدەری گووگڵ Google Assistante لەسەر هەموو مۆبایلەکان بەکاربهێنین؟

ئەگەر دەتەوێت تایبەتمەندی (یارمەتیدەری گووگڵ) بەکاربهێنیت، دەتوانیت لەم بابەتەدا بە دەستی بخەیت و زانیاری دەربارەی تایبەتمەندیەکە کۆبکەیتەوه، هەروەک ئەزانن ئەم تایبەتمەندیە تەنها بۆ مۆبایلەکانی پیکسڵی گووکڵ بەردەستە، بۆیە هەندێ بەکارهێنەرانی تر (کە خاوەن مۆبایلی جۆری پێکسڵ نین)، هەوڵدەدەن ئەم تایبەتمەندیە بەکاربهێنن و بەدەستی بخەن.

یارمەتیدەری گووگڵ چیە؟ (Google Assistante)

تایبەتمەندیەکی زیرەکی گووگڵە، تایبەتمەندیەکە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات کە وەڵامی پرسیارەکانی دەستبکەوێت، هێنانی داواکاریەکانت و بەردەستکردنی خێرای ئەو بەستەرەی کە بەدوای دەگەڕێیت. پێکردنی میوزیکەکان و لێدانی فیلمی دڵخوازی خۆت بە هۆی کڕۆمکاستەوە. له کۆنگرەیەکدا (کۆنگرەی I/Oی گووگڵ له ساڵی پار) ڕاگەیاندرا.

یارمەتیدەری گووگڵ تەنها بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید، نڤیدیا شیڵد تی ڤی بەردەستە. بەڵام زیاتر و زیاتر بەردەست دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا، چۆن بە دەستی بهێنین؟ ئەگەر تۆ خاوەن هیچ کام لەم ئامێرانە نەبوویت، ڕێنماییت دەکەین بەوەی کە ئەپی گفتوگۆی Alloی گووگڵ بەکاربهێنیت، چونکە خاوەن ئەم تایبەتمەندیەیە و بە فەرمی بۆ سیستەمەکانی مۆبایل بەردەستکراوە.

ئەپی Google Allo

له گرنگترین تایبەتمەندیەکان لەم ئەپەدا تایبەتمەندیەکی ناوازە هەیە پێی دەوترێت یاریدەدەری گووگڵ Google Assistant کە لەکاتی چاتدا دەتوانی سودی لێوەربگرێت و ئەزموونی چاتکردنت باشتربکەیت. چونکە یارمەتیدەری گووگڵ هاوکارت دەبێـت لەهەرشتێک تۆ بتەوێت. بەتەنها نوسینی @Google لەدوایدا ئەو شتەی تۆ دەتەوێت داوای بکە و بۆت دەهێنێت. سەیری وێنەکەی خوارەوە بکە:

خاوەن چەندین تایبەتمەندی ترە، بۆ زانیاری پوخت لەسەر ئەپەکە خوێندنەوەی ئەم بابەتە بکە ئەپی Allo

ئێستا بۆ هەردوو سیستەمە مۆبایلەکانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید دابگرە و تایبەتمەندیەکە بە دەستبهێنە.

تاگەکان google
بۆچونی تۆ