گەرمترین
24, شوبات 2017
ئێڵجی پێش کۆنگرەی جیهانی مۆبایل مۆبایلی ئێکس پاوەر۲ی بە پاتریەکی ناوازە ڕاگەیاند.

ئێڵجی وادیارە بڕیاری دابوو کە بازێک بدات و پێش ڕووداوە گرنگەکەی کۆنگرەی جیهانی مۆبایل بەرهەمی هەبێت. ئێڵجی پێش سێ ڕۆژ لە کۆنگرەکانی داهاتوو مۆبایلی (ئێکس پاوەر۲)ی نمایشکرد، بە تایبەتمەتدی مامناوەند و پاتریەکی درێژ مەودا بە توانستی ٤٥۰۰ میلی ئەمپێر، بە تایبەتمەندی ناوازەی خێرا بارگاوی کردنەوە.
مۆبایلەکە تایبەتمەندی نزم بۆ مامناوەندە و لە جۆری Sportـە، باشترین تایبەتمەندیەکانی ئەم مۆبایلە پاتری و کامێراکەیەتی، کە کامێرایەکی ۱۳ مێگاپێکسڵی لە دواوە و ٥ مێگاپێکسڵ لە پێشەوە.
تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە بە گشتی:
یەکەی چالاکی ناوەندی (سی پی یو): بە خێرایی ۱.٥ گێگاهێرتز.
ڕام: ۱.٥ – ۲ گێگابایت.
ڕوونما: بە ڕوونی ئێچدی (۷۲۰) و بە قەبارەی ٥.٥ ئینج.
بیرگە: ۱٦ گێگابایت بە توانای گرتنەخۆی بیرگەی دەرەکی.
وەشان: ئەندرۆید نووگەت.
ئەوەی گرنگترین بێت لە ئێستادا، بەرهەمی کۆمپانیاکانە لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلدا. ئێڵجی لەو کۆمپانیایانەیە کە بەژداری لە کۆنگرەکە دەکات و بێگوومان بەرهەمی دەبێت.. چاوێک لە بابەتەکانی ڕابردوو بکە بۆ زانینی هەموو زانیاریەکانی ئێڵجی لە کۆنگرەکەدا.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.