ئەپ و نەرمەکاڵا
24, شوبات 2017
لەمەودوا دەتوانیت لە ڕێگەی بەشی گەڕانی گووگڵەوە، پەڕگەکانت له گووکڵ درایڤ بدۆزیتەوە.

له مەودوا لە سیستەمی ئەندرۆیددا بەهۆی نوێکردنەوەیەکی گووگڵ بۆ هەردوو ئەپی گووگڵ درایڤ و گەڕانی گووگڵ که ئەمڕۆ بڵاوکرایەوه، دەتوانیت لە بەشی گەڕانی گووگڵدا گەڕان بۆ پەڕگە و دۆکیۆمێنتەکان بکەیت و بیاندۆزیتەوە. هەروەکو گووگڵ ڕایگەیاندووە ئەم تایبەتمەندیە پێویستی کۆتا نوێکردنەوەی ئەپەکانە.
بۆ گەڕان پێویستە لە ئەپی گەڕانی گووگڵدا گەڕان بۆ ئەو داوا و پەڕگەیە بکەیت کە دەتەوێت، پاشان بە کرتە کردن لە بەشی In appsـدا دەتوانیت ئیمەیڵ و ئەو پەڕگەیەت ببینیت کە مەبەستتە و بە دوایدا گەڕاویت.

ئاسانکاریەکی باشە بۆ ئەو کەسانەی کە بەکارهێنەری بیرگەهەوری گووگڵ درایڤن و خاوەن ڕێژەیەکی زۆر لە پەڕگە و زانیاریەکانن لە هەژمارەکەیاندا. وەشانەکە بەردەست بکەن لە ڕێگەی داگرتنی نوێترین وەشانی گووگڵ درایڤ.
وەرگرتن لە گووگڵ پلەی ستۆر
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.