10
وێبداڕشتن 24, شوبات 2017 بۆچوون

گۆڕینی ڕەنگی توڵی ناونیشان لە وێبگەری موبایل (بەپێی ماڵپەرەکەت)

لەوانەیە تێبینی ئەوەت کردبێت زۆرێک لە پێگە بەناوبانگەکان لە کاتی کردنەوەیاندا ڕەنگی توڵی بەستەرەکان دەگۆڕن بۆ ڕەنگی پێگەکەیان لەوانە پێگەی (فەیسبووک و BBC و …هتد) لە کاتی کردنەوەیدا لە وێبگەری گووگڵ کرۆم ڕەنگی توڵی ناونیشان دەگۆڕێت بۆ وێنا فەیسبووک کە دەیکات بە ڕەنگی شینی تۆخ وە هەروەها زۆرێک لە پێگەکانی تریش، لەم بابەتەدا ئاماژە بە چۆنێتی گۆڕینی ڕەنگی توڵی ناونیشان دەکەین تا تۆ بتوانیت لە وێبگەری موبایلدا زیاتر پێگەکەت بگونجێنیت. (و لە ئێستدا وێبگەری فەرمی موبایلەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ بەناوی Internet پشگیری لەم تایبەتمەندییە دەکات و ڕەنگی پێگەکە دەگۆڕێت هاوشێوەی گووگڵ کرۆم)

توڵی ناونیشان (Address Bar) لە وێبگەری موبایل چیە؟ وەڵام:

بەشی سەرەوە دەگرێتەوە ئەوەی بەستەرەکەی لێدانراوە.

ئەم تابەتمەندیە تەنها لە وێبگەری گووگڵ کرۆم و هەندێک وێبگەری تر لە ئەندرۆیدا هەیە، وە لە ئەندرۆیدی لۆلیپۆپ ٥ یان بەرزتر پشگیری لێکراوە و کاردەکات.

چۆن دەتوانم ڕەنگی توڵی ناونیشان لە وێبگەری موبایلدا بۆ ماڵپەرێکی وۆردپرێس بگۆڕم؟

کردارێکی ئاسانە، سەرەتا پەڕگەی Header.phpی ڕووکارەکەت دەکەیتەوە پێش کۆتای داخستنی تاگی Head واتە پێش </head> ئەمەی تێدا دابنێ:

<meta name="theme-color" content="#00b4dc" />

ئەم Meta تاگی HTML ـە تایبەتە بەو  ڕەنگەکە بۆ ناسینەوەی ئەو ڕەنگەی ئەتەوێت لە توڵی ناونیشان دەرکەوێت کاتێک پێگەکەت دەکرێتەوە، ئەو ڕەنگەی ئەتەوێت دەبێت جۆری Hax بێت کە لە نێو content”” دا دایدەنێیت.

وە بۆ هەر پێگەیەکی تر بێجگە لە وۆردپرێس هەمان کۆد دادەنێیت لە تاگی Head ـدا

چۆن ڕەنگەکانم دەست بکەوێت بە شێوەی کۆدی Hax؟
نموونەی کۆدی Hax

دەتوانیت کۆدی Hax ـت بە ئاسانی دەسکەوێت لە ڕێگای نەرمەکاڵاکانی دەسکاریکردنی وێنە وەک (Gimp, Photoshop, Paint …هتد)

یاخوود دەتوانیت لە ئامڕازێکی سەرهێڵی وەک HTML color picker  بەکاربێنیت.

یاخوود لە ڕێگای پێوەکراوی  ColorZilla بۆ گووگڵ کرۆم چی ڕەنگێکت مەبەست بێت لە هەر پەڕەیەکدا بەدەستی بێنیت.

بۆچونی تۆ