10
مۆبایل و تابلێت 25, شوبات 2017

بلاکبێری بە مۆبایلێکی نوێوە هاتەوە مەیدان.

کەمێک لەمەوبەر کۆمپانیای بلاکبێری بەفەرمی پەردەی لەسەر مۆبایلە چاوەڕوانکراوەکە لادا کە وا پێشبینی کرابوو ناوی مێرکوری بێت بەڵام بەپێچەوانەی پێشبینییەکان ناونرا Balckberry KeyOne. ئەم مۆبایلە لە مۆبایلە مامناوەندەکانە و لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە و تەختەکلیلێکی پێوەیە لەگەڵ بوونی پەنجەمۆر و دەرچەی شەحنی USB Type C کە بۆ یەکەمجارە لە مۆبایلەکانی بلاکبێری دەربکەون. تایبەتمەندییەکانی ئەمانەی خوارەوەن:

  • ڕوونما: بە پانتایی ٤.٥ بە ڕوونی ١٠٨٠x١٦٢٠پێکسڵ.
  • پڕۆسێسەر: هەشت ناوییەکەی و لەجۆری سناپدراگۆن ٦٢٥ـە.
  • ڕام: ٣ گێگابایت
  • بیرگەی ناوخۆیی: ٣٢ گێگابایت و لەڕێگەی بیرگەی دەرەکی دەتوانرێت زیاتر بکرێت.
  • کامێرای پشتەوە: ١٢ مێگاپێکسڵ بە فەتحەی f/2.0 و پشتگیری ڤیدیۆیی 4K دەکات بە خێرایی 30 چوارچێوە لە چرکەیەدا.
  • کامێرای پێشەوە: ٨ مێگاپێکسڵ بە فەتحەی f/2.2 و تۆماری ڤیدیۆیی بە ڕوونی 1080p .
  • باتری: توانستی ٣٥٠٥ ملی ئەمپێرە و پشتگیری بارگاویبوونەوەی خێرادەکات.
  • پەیوەندییەکان: WiFi، بلوتوز 4.2، NFC و Type-C USB 3.1
  • سیستەمی وەگەرخەر: ئەندرۆید نوگەت 7.1 .

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ