ئەپڵ 25, شوبات 2017

سامسۆنگ هێشتاش بە ڕێژە زۆرەکانی باری زیاتری خستووەتە سەر بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان.

سەرەتا دەمەوێت بڵێم بەداخەوە سامسۆنگ لە پێشانگای MWC ئەمساڵ هیچ مۆبایلێک ڕاناگەیەنێت بەڵکو بە گوێرەی دوایین هەواڵەکان تەنها تابلێتێک نمایش دەکات. ئەمە لەکاتێکدایە هەمووان چاوەڕوانی ئەوە بوون لەم پێشانگایە وەکو پێشتر سامسۆنگ پەردە لەسەر نەوەیەکی نوێی گالەکسی ئێس یان نۆوت لابدات بەڵام بەداخەوە ئەوە نابینین.

ئەوەی جێگەی باسە گالەکسی نۆوت ٧ زیانێکی گەورەی لە سامسۆنگ دا، ئەمە هەرچەندە سامسۆنگ کۆڵی نەدا و دوای چەند مانگێک هۆکاری تەقینی پاتری نۆوت حەوتی بەفەرمی بڵاوکردوە و ئێستاش بەبەردەوامی هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گالەکسی نۆوت ٧ دەگەڕێتەوە بازاڕەکان.

ئەوەی جێگای باسە سامسۆنگ هێشتاش بە دەرکردنی ئەو ڕێژە زۆرەی مۆبایل بۆ بازاڕەکان زیاتر و زیاتر بار دەخاتە سەر بازاڕ و هەر جەختی لەسەر ڕێژەیە وەک لەوەی جەختی لەسەر دەرکردنی مۆبایلێک یەک دوو مۆبایلی ئاست بەرز و بهێزبێت.

شایەنی باسە، سامسۆنگ و ئەپڵ لەڕووی ڕێژەی پشکی بازاڕ لەیەک نزیکن بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە سامسۆنگ لەساڵی پار ٣١ مۆبایلی دەرکردووە و بە بەرامبەریدا ئەپڵ تەنها ٣ مۆبایل. هەروەها هەر لە هێڵکاریەکەی سەرەوە دیارە کە ئەپڵ و سامسۆنگ و ڤیڤۆ و ئۆپۆ ز هواوەی لەڕووی فرۆشەوە لەپێشەوە بوون!

پێت وایە ڕێژە زۆری گرنگ جەختی لەسەر بکرێت یان تەنها یەک ئامێری باش و چاک و سەرکەوتوو؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ