گەرمترین
26, شوبات 2017
نۆکیای باوک، نۆکیا ٣٣١٠ گەڕایەوە. بەخێرهاتنی بکەنەوە.

لەدوای چەندین ساڵ دابڕان لێمان و لەدوای فرۆشتنی ١٢٦ ملیۆن دانە لێی، نۆکیا ٣٣١٠ بەشێوازێکی نوێ هاتەوە مەیدان. بەڵام جیاواز بەشێوەیەک خۆشت دەوێت و حەز دەکەیت بەزووترین کات دەستت پێی بگات. نۆکیا٣٣١٠ کامێرای هەیە لە پشتەوەی و شاشەکەی ملوەنە و بە نرخی ٥٠ دۆلار بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.
کۆمپانیای HMD Global کە ئێستا خاوەنی بەشێکی زۆری نۆکیایە، مۆبایلی نۆکیا ٣٣١٠ـی بە گۆرانکاری لە دیزایین و شێوەی دوگمەکان و ڕەنگی دووبارە ڕاگەیاندەوە و دەیخاتەوە بازاڕەکان.
مۆبایلەکە دەرچەی Micro USB هەیە و شوێنی بیستۆک و هەروەها شوێنی کاردی ئێس دی دەرەکی و هەروەها بلوتوزیشی هەیە.
لەڕاستیدا نۆکیا ٣٣١٠ چەند تایبەتمەندیەکی نییە وەکو وایەرلێس و جی پی ئێس و پشتگیری بۆ ئەپڵیکەیشنەکان. بەڵام کامێرایەکی ٢ مێگاپێکسڵی هەیە و هەروەها شاشەیەکی ٢.٤ ئینجی هەیە بە ڕونی QVGA.
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە تا ئێستاش پاترییەکەی بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژ خۆی دەگرێت و ٣١ ڕۆژیش لەدۆخی Standbyدا. لەناو مۆبایلەکە وێبگەڕی ئۆپێرا مینی هەیە و پشتگیری نەوەی ٢ی ئینتەرنێت واتە ٢ جی دەکات و مۆبایلەکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!