سامسۆنگ
26, شوبات 2017
کاتی ڕاگەیاندنی Galaxy S8 دیاریکرا.

کەمێک لەمەوبەر کۆنگرەی سامسۆنگ لە بەرشەلۆنە لە پێشانگای MWC2017 کۆتایی هات و پەردەی لەسەر دوو بەرهەم لادا ئەوانیش گالەکسی تاب ئێس ٣ و هەروەها گالەکسی بووک کە بە ویندۆز ١٠ کاردەکات و تایبەتمەندی بەرزی هەیە. ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بوو ئەوەبوو لەکۆتایی کۆنگرەکە کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی داهاتووی سامسۆنگ ئاشکراکرا لەلایەن سامسۆنگ خۆیەوە.
بەم بۆنەیەوە لە بەرواری ٢٩ی مانگی داهاتوو واتە مانگی ٣ سامسۆنگ لە کۆنگرەی Unpacked 2017 پەردە لەسەر مۆبایلی گالەکسی ئێس ٨ لادەدا و نەوەی نوێی مۆبایلەکەی ئاشکرادەکات.
ئێمەش لەکاتی ڕاگەیاندن ڕووماڵی تایبەتمان دەبێت. هەمیشە لەگەڵمان بن بۆ دوایین هەواڵ و زانیارییە تەکنەلۆژییەکان.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!