ئامێرە هەمەجۆرەکان 2, ئازار 2017

نۆکیا ٣٣١٠ـی نوێ؛ گونجاوە بۆ کێ و مەبەستیان لە بڵاوکردنەوەی چییە؟

نوێبوونەوەی نۆکیاییە… هەنگاوێکە بۆ نوێکردنەوەی موبایلێکی کۆن و پشگوێ خستوو بۆ نێو بازاڕ، و نازانرێت ئەم هەنگاوە مەبەستی کوام نەوەیەیە ئاخر موبایلێکی کۆنی هی زۆرتر لە ١٠ ساڵ پاش، چۆن و بە چی پلانێک نۆکیا بڵاویکردۆتەوە، زۆرتر لە خوارەوە ئاشنای دەبن.

نۆکیا ـی ٣٣١٠؟

نۆکیا ٣٣١٠ـی ڕەسەن، گومان نییە کە یەکێکە لە هەرە باشترین موبایلەکانی مێژوو، توانی جێی خۆیی بکاتەوە لای خەڵکی و خەڵکانێک لە سەردەمی خۆیی زۆر بە گرنگ و بەهێزییەوە لێیان دەڕوانی، لە بەرواری ٩ـی ٢٠٠٠ بەردەستکراو و بڵاوپێکراوە، تا ئەم ساتە زۆرتر لە ١٢٦ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە.

لە کۆنگرەی MWC 2017، ڕاگەینرا کە خاوەنی ڕوونمایەکی QHD+ـییە کە هەمان تایبەتمەندی و بەهێزی پێشووی هەیە.

بێگوومان لە ڕەنگدا جیاواز و فرە ڕەنگ بەرهەم هێنراوە، وە گۆڕانکاری لە سیستەمەکەیدا کراوە و کەمێک بەرەوپێشبردراوە، لەگەڵ ئەوەش توانای خوێندنەوەی ئینتەرنێتی نییە تەنها مەگەر بەشێوەی نەوەی 2G، هەر ئەویش بۆ خۆیی جیاوازییە لەگەڵ نۆکیا ٣٣١٠ـی ڕەسەن.

مێژوو پێمان دەڵێت، ئێمە هەمیشە ئاڕاستەی ڕابردوو بەرنادەین، ئەوەتا لە فلیمەکان و دراماکان و یاریەکان تەنانەت ئەوەتا وا تەکنەلۆژیاش دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو، گەنجان چێژ وەردەگرن لە پێشکەوتن و پێشکەوتنخوازی، لەگەڵ ئەوەش بەهاو و نرخی ڕابردوویان لایە و گرنگە بەلاینەوە، ئەکرێ ئەمەش ئەو بارودۆخە بێ کە نۆکیا هەڵیبژاردووە، خەڵکی لە قیمەی پێشکەوتن ببا بۆ تاقیکردنەوەی نەوەکانی ڕابردوو.

نۆکیا ٣٣١٠ نوێ نرخی چۆنە؟

نۆکیای نوێ تەنها نرخی ٤٩$ دەبێ، ئەوەش نرخێکی مامناوەندییە بەڵام ئاییە خەڵکی ئەو نرخە بە زۆر یان کەم دەزانن ئەوە دیار نییە.

بە کورتی، پاتری ئامێرەکە توانستی 1200 mAhـە کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر باشە و هەمان توانای مانەوەی نەوەی ڕابردووی هەیە، وەک هەمووان دەزانین کە نەوەی ڕابردوو چ گەلێک زۆر دەمایەوە، ئەگەر بێت و قسەی پی بکەی ئەوە دەتوانیت ماوەی ٢٢ کاتژمێر بێوچان گفتووگۆ بکەی چوون پاتریەکی باشە و ترست لێی نەبێ، وە ئامێرەکە پشگیری بیرگەی دەرەکی دەکات و دەتوانرێت قەبارەی بیرگەکەی زۆرتر بکرێ، ئەمە بێجگە لەوەی ئامێرەکە لە ڕووی سیستەمەوە گۆڕاوە و سیستەمێکی سادەی لەسەرە وە توانای دیاریکراوە (واتە ناتوانرێت کە ئەپ و زیادکاری تێدا بکرێ تەنها وەک ئەوەی کە هەیە)

کۆتایی، تۆ چیت هەیە دەبارەی نۆکیا ٣٣١٠؟ ئایە ئەتەوێت بیکڕێت؟ چی سەرنجێکت هەیە بینووسە…

بۆچونی تۆ