وێبداڕشتن

گشت زانیارییەک لەسەر خێراکردن و ڕێکخستنی ماڵپەرێکی وۆردپرێس (ئاستی سەرەتایی و مامناوەندی)

بابەتێکی تەواو بەسوود و نایابە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی خاوەنی ماڵپەرن و بە تایبەتریش کار بە سیستەمی وۆردپرێس دەکەن.
ئایە ئارەزووی خێراکردنی پێگەکەتی؟ خێرایی لە کردنەوەی پەڕەکان، یارمەتی زۆرتری بینینی پەڕەکان دەدات، ناساندنی ماڵپەرەکەت بە Search Engine بۆئەوەی پێگەکەت لە ماڵپەرەکانی گەڕان دەربکەوێت. لێرەدا کۆمەڵێک پێشنیار دەخەینە بەرچاو کە یارمەتی پێگەکەی تۆ بدات باشتر و ڕێکخراوتر خۆی دەربخات.

لەم بابەتە گشت هۆکارەکان دەخەینە بەرچاو کە بۆ ماڵپەر هێواش دەبێتەوە، کام هۆکار هۆکاری خاوبوونەوەی ماڵپەرە، هەنگاوەکان چین بۆ چارەسەرکردنیان.

بۆ چی گرنگە کە ماڵپەرەکەت خێرا بێت؟

ماوەی سەرنجدانی مرۆڤ زۆر بمێنیتەوە ٧ تا ١٢ چرکەیە، بێزار دەبێت و واز دەهێنێت.

ئەمە چی دەگەیەنێت بە تۆ وەک خاوەنی ماڵپەرێک؟

ئەوە دەگەیەنێت کە مرۆڤەکان زۆر زوو بێزاردەبن و لەوانە نیە جارێکی دی دووبارە سەردانی پێگەکەت بکەنەوە، پێگەیەکی هێواش لەوانەیە بەکارهێنەر بڕوات پێش ئەوەی بە تەواوەتی بکرێتەوە!

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی Strangeloop کە گووگڵ و ئەمازۆن و چەندین پێگەی گەورە تێیدا بەژداربوون، ١ چرکە دواکەوتنی کردنەوەی ماڵپەر، ئەگەری هەیە ٪١١ چاولێکردن لە پەڕەکان کەمبکاتەوە، ٪١٦ لە ڕەزامەندی کڕیاریان کەمبکاتەوە.

ئەوەش هاوتایە بە لەدەستدانی زۆرتر لە ١٠٠ هەزار دۆلار لە ڕۆژێک، ئەمە ڕای کۆمپانیا گەورەکانە لەسەر خاوبوونەوەی ماڵپەرەکانیان تەنها ١ چرکە!

کەواتە تۆیش گرنگی خێرایی ماڵپەرەکەت بزانە و هەنگاو بنێن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی ماڵپەرەکەت.

چۆن پشکنین بۆ خێرایی ماڵپەرێکی وۆردپرێس بکەم؟

لەوانەیە تۆ هەست بکەیت کە ماڵپەرەکەت لەسەر کۆمپیوتەرەکەی خۆت خێرایە، ئیدی بۆ هەموو ئەوانی دیش واییە، لە ڕاستیدا ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە.

بەکارهێنەر لە ناوچەی جیاواز جیاواز پەیوەندی دەگرن لەگەڵ ماڵپەرەکەت ئەمە کاریگەری هەیە، خێرا و خاوبوونی بەدڵنیایەوە دەرئەکەوێت لای ئەوانی دیکە.

پێشنیار ئەوەیە ئامڕازی Pingdom بەکاربهێنیت بۆ تاقیکردنەوەی خێرایی ماڵپەرەکەت.

توڵێکی ئۆنڵاینی خۆڕاییە ڕێگە دەدات خێرایی ماڵپەرەکەت تاقیکەیتەوە لە چەندین ناوچە و سێرڤەری جیا جیا.

لە دوای تاقیکردنەوەی خێرایی پێگەکەت، لەوانەیە لە خۆت بپرسیت کامە خێرایی گونجاوە بۆ ماڵپەرەکەی من؟

خێرای گونجاو و باش بۆ ماڵپەرێک، خێراییەکە کە زۆرتر نەبێت لە ٢ چرکە. (واتە لە ماوەی ٢ چرکە یان کەمتر بکرێتەوە)

  • ئەوەش بزانن ئەم تاقیکردنەوەیە بۆ هەموو ماڵپەرێک تەواو دروست نیە و ناکرێت پشتی پێبەسترێت، بەڵکو هەندێک ماڵپەر هەن میکانیزم و ڕێوشێنی تایبەتیان گرتۆتە بەر بۆئەوەی لای بەکارهێنەر خێرا دەربکەوێت.

چی وادەکات ماڵپەرێکی وۆردپرێس خاو ببێتەوە؟

لەوانەیە کە هۆکاری زۆر هەبن، لەوانەیە هۆکارەکان تەکنیکی بن و هەڵەیی ڕووکار بن، لێرەدا کۆمەڵێک هۆکار خراونەتە ڕوو، پێویستە کە خۆت لێکۆڵینەوەیەک لە هۆکارەکان بکەیت و بەراوردیان بکەیت، لەوانەیە ئەنجامەکەت بۆ ڕوونبێتەوە.

کۆمەڵێک هۆکاری سەرەکی:

  • وێب و هۆست: کاتێک سێرڤەری هۆستەکەت باش نییە و گونجاو نییە بۆ ماڵپەرەکەت، ئەوا باش مامەڵە ناکات و ئەگەر هەیە ماڵپەرەکەت خاو بکاتەوە.
  • ڕێکخستنی وۆردپرێس: لەوانەیە وۆردپرێسەکەت باش ڕێکنەخستبێت، بۆ نموونە تایبەتمەندی کاشی پەڕەکانی نەبێت، کە هۆکارە بۆ خاوبوونەوە و کراش کردن.
  • قەبارەی پەڕە: وێنەکان لەوانەیە باش ڕێکنەخرابن و قەبارەیەکی زۆری هەبن، کە هۆکارە بۆ گەورەی قەبارەی پەڕەکە و خاوکردنەوەیان.
  • پێوەکراوی خراپ: بە هەموو پێوەکراوێک بچنەوە هەتبوون، لەوانەیە پیوەکراوێکی خراپ بێتە هۆی خاوبوونەوەی ماڵپەرەکەت.
  • سکریپتی دەرەکی: وەک ڕیکلام و فۆنت و هتد لەوانەیە ببێتە هۆی خاوبوونەوە، پێداچوونەوەیان بکە.

گرنگی هۆستی باش بۆ وۆردپرێسەکەت چیە؟

هۆستی باش بۆ ماڵپەرەکەت گرنگی خۆیی دەبێت لە باش کارکردن و خێرایی پیگەکەت. باشترین بڵاوکراوەکانیش لە نموونەی One.com یان Bluehost.comـە ڕێکخستنی تەواویان هەیە و گونجاون و لە جۆری SharedHostingـن.

گرنگی هۆستی SharedHosting چییە؟ لەو جۆرە هۆستانەی تر جیاوازە کە دەیان گرین بەکرێ چونکە لێرەدا خاوەن هۆست قەبارەیەکی زۆری داناوە بەسەر کۆمەڵێک هۆست، ئیدی دیاری نەکردووە کە کامیان پێویستە ئەم سنوورە ببەزێنن، هەر پێگەیەک سنووری زۆری ویست بەکاری دەبات لەوەی هاوڕێکەی، ئەویش بەهەمان شێوە. (کە هەڵبژاردەیەکی گونجاوە بۆ ماڵپەرێک کە بە وۆردپرێس بێت)

ئاستی سەرەتایی: خێراکردنی وۆردپرێس بە چەند هەنگاوێکی سادە بەبێ کۆدکردن

لەوانەیە کە تۆ بەکارهێنەرێکی سەرەتایی بیت، ئەمەش گرفتارە بۆ دەسکاریکردنی ماڵپەرێک کە ئەشێت تەواوی ماڵپەرەکە وێران و سەروبن بکەیت، بەڵام نیگەران مەبە، ئێمە لێرە یارمەتی تۆ دەیین تا ماڵپەرەکەت باشتر و خێراتر بکەیت، تەنها بە چەند کرتەیەک و بێ نووسینی هیچ دێڕێک کۆد، تەنها سەرنج بدە و کرتە بکە.

١. دامەزراندنی پێوەکراوی کاشکردن بۆ وۆردپرێس

وۆردپرێس پەڕەکانی (دینامیک)ـن واتە هەر بابەت و پەڕەیەک یەک پەڕگە بەکاردەبەنەوە بۆ دروستکردنی پەڕەگەیەکی نوێ و پاشان پیشاندانەوەی لای بەکارهێنەر، کاتێک بەکارهێنەرێکی زۆر داواکاری دەنێرن بۆ کردنەوەی پەڕەکان ئەگەر هەیە ماڵپەرەکە خاو بکاتەوە.

پێشنیار ئەوەیە کە پێوەکراوەکانی کاشکردن بەکاربێنیت کە ماڵپەرەکەت ٢ تا ٥ جار خێراتر دەکرێتەوە لە کاتی ئاسایی خۆیان، بەوەی کاتێک بەکارهێنەر تەنها یەک پەڕە بکاتەوە، ئیدی ئەو پەڕەکانی ڕووکار و وێنە تەنانەت فۆنت هەڵدەگیرێت لەناو ئامێرەکەیدا، بەوەش بەکارهێنەر لە کاتێکدا بۆ جاری دووەم سەردانی ماڵپەرەکەت دەکاتەوە، زۆری پەڕەکان لە ئامێرەکەیی هەن و پێویست بەوە ناکات دووبارە وێبگەرەکەی هەڵبسێت بە دووبارە داگرتنەوەیان، کە هۆکارە بۆ خێراکردنەوەی ماڵپەرەکەی تۆش.

پێشنیار ئەوەیە کە پێوەکراوی  WP Super Cache بەکاربێنیت، چەندین پێوەکراوی تریش هەن ئەوەمان لا دروستە چونکە خۆڕاییە.

٢. وێنەکان با ڕێکخراوبن و خۆیان ڕێکبخەن بە پێی ئامێرەکە

وێنە کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر خوێندنەوەی بابەتەکانی ماڵپەرێک، بە جۆرێک هەندێ توێژینەوە دەڵێن کە ئەگەری ٪٨٠ زۆرتری هەیە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکان.

بەڵام ئەگەر ماڵپەرەکەی تۆ وێنەکان ڕێکنەخات، ئەوا هۆکارە بۆ خاویی ماڵپەر و هێواشکردنەوەی، هەوڵ بە پێوەکراوێک دابمەزرێنیت بۆئەوەی وێنەکان compression بکات، ئەمە کاریگەری خۆیی دەبێت بۆ  نیشاندانی وێنەکە بە ٥ جار خێراتر.

پێشنیار ئەوەیە کە خۆت وێنەکان Optimize بکەیت لە ڕێگای نەرمەکاڵاکانی دەسکاریکردنی وێنە بۆ JPG یان PNG یاخوود پێوەکراوێکی وەک WP-Smush بەکاربێنیت، کە خۆیی خۆکارانە ئەو کردارە بکات.

ئاستی مامناوەندی: وۆردپرێس و کارکردن لەگەڵی

لە دوای دامەزراندنی هەردوو پێوەکراوی کاشکردن و ڕێکخراوەی وێنەکان، هەست دەکەیت کە هەندێک پێگەکەت خێراترە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەگەر تۆ بتەوێت ماڵپەرەکەت بە خێرایی بهێڵیتەوە، باشتر وایە هەندێک شت هەیە کە بەئەنجامیان بگیەنیت و لە هەندێکی تر دووربکەویتەوە.

١. بەردەوام وۆردپرێسەکەت نوێبکەوە

هەموو کات و دایمەن لە کاتی هاتنی وەشانی نوێ، وۆردپرێسەکەت نوێبکەوە، ئەوە هۆکارە بۆ خێراکردنی پێگەکەت چونکە هەموو کات لە وەشانە نوێیەکان هەڵەکانی ڕابردوو چاک دەکەن و نوێکاری باشتر دەهێنن و زیاتر پارێزراوتر دەبێت ماڵپەرکەت.

٢. سنوورێک بۆ پیتەکان دابنێن لە پەڕەی سەرەتا و ئەرشیف

بە شێوەیەکی ئاسایی، وۆردپریس تەواوی بابەتەکە دادەنیت، بەڵام باشتر و گونجاوترە سنوورێک بۆ پیتەکان دابنرێت و کەمبکرێتەوە چونکە دەبێتە هۆی خێراتربوونی ماڵپەرەکەت.

بچنە ڕێکخستنەکان دواتر خوێندنەوە (ئەگەر وۆردپرێسەکەتان کوردیە) کورتەی بابەت هەڵبژێرن.

٣. لێدوانەکان دابەش بکە و وابکەن کە زۆر بووە ببێتە پەڕە

ئەمە هۆکارە تا بابەتەکانت بە زۆری لێدوانەکان قەڵەباڵخ نەبێت و ببێتە هۆی ئەوەی لۆد بچێتە سەر پەڕەکە، باشترین کار ئەوەیە سنوورێکی بۆ دابنێیت و وای لێبکەیت، دابەشبێت بەسەر بەڕەیکی تر و دوگمەی کۆنتر دەربکەوێت.

بڕۆ ڕێکخستنەکان دواتر گفتووگۆ و بەم شێوەیی لێبکە:

٤. CDN بەکاربهێنە

تایبەتەمەندی CDN کورتکراوەی Content Delivery Network واتە ناوەڕۆک وەک وێنە و ڤیدیۆ و پەڕگەکانی ڕووکار لەکاتی لۆدبوونیان لە سێرڤەرێکی جیاواز بن لە خودی سێرڤەرە ڕەسەنەکەی خۆت، زۆربەی CDNی بە پارەن، پێم وایە MaxCDN نایاب بێت.

٥. هەرگیز ڕاستەوخۆ ڤیدیۆکانت بارمەکەن بۆ وۆردپرێس

بارکردنی ڤیدیۆ ڕاستەوخۆ دواتر لێدەرێکی HTML 5ـی لەسەر دەبێت، هۆستکردنی ڤیدیۆ پێویستی بە Bandwidth زۆرە کە لەوانەیە ئەوەش سنووری ئەو Bandwidthـە ببڕێت کە کۆمپانیا بۆیی داناویت و ماڵپەر لە کار بکەوێت.
باشتر واییە ڤیدیۆکانتان لە یوتوب، ڤیمیۆ یان هەر شوێنێکی تری تایبەت بە هۆستکردنی ڤیدیۆ بڵاوبکەنەوە و دواتر بەهۆی Embed لە بابەتەکانتانی دابنین، هەم Bandwidth زۆرترتان بۆ دەگەڕیتەوە هەم ئەوان باشتر ڕێکخستنیان کردووە بۆ هۆستکردنی ڤیدیۆ، خێراتر و گونجاوتر ڤیدیۆکە نیشان دەدەن.

٦. هەڵبژاردنی ڕووکاریکی ڕێکخراو و خێرا

بەدڵنیای گرنگە کە ماڵپەرەکەت، ڕووکارێکی خێرا و سادەی هەبێت، پێشنیارکراوە قەرەباڵغی نەکەیت بەشتی ناپێویست، چونکە دەبنە هۆی زیادبوونی Request و خاوکردنەوەی کردنەوەی ماڵپەرەکەت، لەگەڵ ئەوەش گرنگی بە تەواوی خاڵەکانی تر بدەن.

سەرنجی کۆتایی:

هەرخاوەن ماڵپەر و پێگەیەک بۆ خۆی باشتر لە میکانیزم و شێوازی کارکردنی ماڵپەرەکەی خۆیی دەزانیت، واتە هەموو کات ڕوونکردنەوە سەرەتایی و مامناوەندیی و تەنانەت پێشکەوتووکانیش ناتوانن یارمەتی تەواوی تۆ بدەن، تۆ دەبێت وەک خاوەن ماڵپەرێک شارەزایی تەواوی چاکردنی هەڵەکانی ماڵپەرەکەت بیت، تەنانەت بتوانیت نوێکاریی لە کارەکانی خۆت و ماڵپەرەکەت بکەیت، بزانیت و تێبگەیت لە کوێدا گۆڕانکاریی دەکەیت و بە چی میکانیزمیک جێبەجێی دەکەیت، لانی کەم بۆ ئەوەی لە داهاتوو، لە ئەگەری توشبوونی هەر حاڵتێکدا تۆ بتوانیت چارەسەری بکەیت و پێویستت بە هاوکاری کەس نەبیت، یاخوود تێگەیشتن لە کاریی خۆت هۆکارە تا گرفت دروست نەبێت لە ماوەی داهاتوو.

سەرچاوە:

  • wpbeginner.com

19 ئاب، 2017
ئاڤاتار
نووسین ئارەزوومە، شارەزایی پڕۆگرامینگ و وێبداڕشتنم، هیوادارم بابەتەکانم سوودی هەبێت، خواستم بەرەپێشبردنی خۆم و هاوبەشپێکردنیەتی بۆ ئێوە.
11