ئەپ و نەرمەکاڵا
21, ئازار 2017
تایبەتمەندیەکانی SlideSyncـی سامسۆنگ و بەکارهێنانیان (خزمەتگوزاری پێکەوە بەستنی موبایلەکانی سامسۆنگ و کۆمپیوتەر)

یەک لە خزمەتگوزارییە نایاب و تایبەتەکانی کۆمپانیای سامسۆنگە، ڕێگە دەدات بەوەیی کە موبایل و کۆمپیوتەرت پێکەوە پەیوەست بکەیت و هاوبەشییەک لە نێوانیاندا دروست بکەیت، لەوانەش ڕێگە دەدات داتا لە نێوانیان ئاڵگۆڕبکەیت، ڕوونمای موبایلەکە بگوازیتەوە و لە ڕوونمای کۆمپیوتەرەکە بیبینیت و کرداریی پێ بدەیت، لە هەنووکەدا هەر لە ڕێگای کۆمپیوتەرەکەوە وەڵامی نامە و پەیوەندیەکان بدەیتەوە.
پێویستەیەکان بۆ Samsung SideSync
- کۆمپیوتەر: Windows XP SP3 یان بەرزتر ( پشگیری لە هەردوو 32/64bit دەکات); Mac OS X 10.7 یان بەرزتر
- ئەندرۆید: ئامێرێکی سامسۆنگ لە ئەندرۆیدی ٤.٤ بەرەو سەرەوە، وە بۆ سامسۆنگ تابلێتیش ئەندرۆیدی ٥ بەرەو سەرەوە.
چۆن دەستت بگات بە Samsung SlideSync
- SlideSync داگرە و دامەزرێنەرە سەر کۆمپیوتەر و موبایلەکەت (دایگرە: SideSync for Mac/Windows | SideSync for Android APK)
- کاریی پێکە و بیرکەوە لە کۆمپیوتەر و موبایلەکەت
- هەردووکیان واتە کۆمپیوتەر و موبایلەکە پەیوەستی یەکدی بکە بە سنووری یەک Wifiـیەوە لە ڕێگای Usbـی کەیبڵ.
١. گواستنەوەی ڕوونما بۆ کۆمپیوتەر

یارمەتیت دەدات لەوەیی کە ڕوونمای ئامیرەکەت بگوازیتەوە سەر کۆمپیوتەر و بە ئاسانی کۆنتڕۆڵی بکەیت.
- هەنگاوی یەک: لە Dashboardـی SlideSync لە کۆمپیوتەرەکەت، کرتە لە “Phone Screen” بکە.
- هەنگاوی دوو: دەبینیت کە ڕوونمای موبایلەکەت لەسەر کۆمپیوتەرەکەییە.
٢. کۆنتڕۆڵکردنی موبایلەکە لە ڕێگای ماوس و تەختەکلیلەوە

پێویستی بە چالاکردن هەیە تاکوو بتوانیت تەختەکلیل و ماوسەکە بەکاربێنیت.
- هەنگاوی یەک: لە Dashboardـی SlideSync لە موبایلەکەت، لە Moreـی کرتە لە Enable Keyboard and mouse sharing بکە.
- هەنگاوی دوو: ئێستا چالاکە و دەتوانیت بە لایی ڕاست یان چەپدا بیجوڵینیت و کۆنتڕۆڵی بکەیت.
تێبینی: بۆیی ماوس و کیبۆردی کۆمپیوتەرەکە خۆیی لاببەیت و تەنها ئەوەیی SlideSync دەربکەوێت، ئەوا بڕۆ Dashboardـی کۆمپیوتەرەکەت، دواتر More لە وێدا Enable Keyboard and Mouse Sharingg ناچالاک بکە.
٣. هاوبەشپێکردنی هەر پەڕگەیەک لە نیوان موبایل و کۆمپوتەرەکەدا

دەتوانیت بە ئاسانی و لە ڕیگای بردن و ڕاکێشان پەڕگەکان ئاڵوگۆڕبکەیت.
گواستنەوەی پەڕگە لە موبایلەوە بۆ کۆمپیوتەر
- هەنگاوی یەک: بڕۆ Dashboardـی SlideSync، کرتە بکە لە “Phone Screen”
- هەنگاوی دوو: ئەو پەڕگەی دەتەوێت دیاری بکە (جا چی وێنە، ڤیدیۆ، یان پەڕگە)
- ڕایبکێشە بەرەوە و ڕوونمای کۆمپیوتەرەکە.
گواستنەوەی پەڕگە لە کۆمپیوتەرە بۆ موبایل
- هەنگاوی یەک: لە کۆمپیوتەرەکەت، ئەو بوخچەییە بکەوە و هەر پەڕگەیەک هەیە دیاری بکە.
- هەنگاوی دوو: بیگرە و ڕایبکێشە بەرەوە SlideSync, دواتر پاشکەوت دەبێ لە بوخچەیەک بەناوی SlideSync
٤. تەلەفوونکردن و ناردنی نامە لە ڕیگای کۆمپیوتەر

لە کاتێکدا SlideSync پەیوەست بێت ئیدی خۆیی خۆکارانە ئەو کارەت بۆ دەکات.
هەڵگورد حسێن
نووسین ئارەزوومە، شارەزایی پڕۆگرامینگ و وێبداڕشتنم، هیوادارم بابەتەکانم سوودی هەبێت، خواستم بەرەپێشبردنی خۆم و هاوبەشپێکردنیەتی بۆ ئێوە.
من samsung alpha م هەیە بەڵام شاشەکەی تێک چووە چۆن دەتوانم شاشەکەی بگوازمەوە سەر کۆمپیوتەر و بەکارێی بێنم …. بەڵام شاشەکەی تەواو سووتاوە و کار ناکات
تکایە وەڵامم بدەوە؟