ئەپ و نەرمەکاڵا 8, ئازار 2017

ئەم ٦ ئەپە بۆ ئایفۆن و ئایپاد بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی.

بێگومان بەردەوام لەسەر کۆگای ئەپەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس ناسراو بە ئەپستۆر ئەپەکان لەلایەن گەشەپێدەرەکانەوە بۆ ماوەی کاتی دەکرێنە خۆڕایی و جاری واش هەیە داشکاندنی بەرچاو لە نرخی ئەپەکانیان دەکەن. ئێمەش لەمەودوا هەوڵدەدەین لەکاتی هەبوونی ئەم جۆرە داشکاندن و بوونە خۆڕاییانە بۆ ماوەی کاتی بە بابەتی تایبەت لەسەر کەی ئای تی ئێن بۆتان بڵاوبکەنەوە و ئەمڕۆش ٦ ئەپ بوونەتە خۆڕایی بفەرموون لەخوارەوە کارەکانیان بزانن و دایان بگرن.

Easy Spending: ئەپێکە تایبەتە بە ڕێکخستنی خەرجییەکانت بە شێوەیەکی پێشکەوتوو و نایاب. کرتە بکە بۆ داگرتن.

KeyWi Keyboar: ئەپێکە بەکاردێت بۆ ئەوەی بتوانیت لەڕێگەی تەختەکلیل واتە کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەت لەسەر مۆبایلەکەت بنوسیت ئەمەش بە مەبەستی ئاسانترکردن و خێراتر نوسین و تێپەڕاندنی کارەکانت. کرتە بکە بۆ داگرتن.

CubicToDo: ئەم ئەپە بەکاردێت بۆ تۆمارکردن و ڕێکخستنی کارەکانی ڕۆژانەت بە شێوەیەکی جوان تا بتوانیت کارەکانی ڕۆژانە بە ڕێکوپێکی و بێ لەبیرچوون جێبەجێ بکەیت. کرتە بکە بۆ داگرتن.

 

Six Pack Abs: ئەم ئەپە بۆ ئەوە دیزایین کراوە کە لەماوەی ٣٠ ڕۆژدا چوار ڕاهێنانی جیاواز جیاواز بکەیت لەهەموو ڕۆژەکانی ئەم مانگەدا. ڕێژەی ڕاهێنانەکان و کاتی پێویست بەگوێرەی تێپەڕبوونی کات زیاد دەکات. کرتە بکە بۆ داگرتن.

Direction Compass: ئەم ئەپە شوێنت لەسەر نەخشە دیاری دەکات و لەسەر شێوەی قیبلەنما ئاراستەکانت بۆ لەسەر نەخشەکە دیاری دەکات و لەدەوروبەرتەوە هاوکارت دەبێت ئاراستەی دروست وەربگریت. کرتە بکە بۆ داگرتن.

Tile Tale: ئەمەش جۆرێکە لە یارییە کۆنەکان بەڵام بە پێچەوانەی ئەوان، خۆت یاریەکە ڕێکدەخەیت و دەینێریت بۆ هاوڕێکەت تا بتوانێت شیکاری بکات. کرتە بکە بۆ داگرتن.

بۆچونی تۆ