10
ئەپ و نەرمەکاڵا 8, ئازار 2017

باشترین ئەپی داگرتنی ڤیدیۆ هەروەها بەراوردکردنی بەسەرجەم ئەپەکانی دیکە

ئەپڵیکەیشن و ڕێگا زۆرن بۆ داگرتنی ڤیدیۆی یوتیوب و سایتەکانی دیکە، بەهۆی ئەو زۆرییەشەوە بەکارهێنەران ناتوانن تاڕادەیەک باشترین ئەپ دیاری بکەن بۆ ئەو کارەیان.

لەم ڕاپۆرتەدا باسی سەرجەم ئەپەکانی داگرتنی ڤیدیۆ دەکەین بۆ سیستەمی ئەندرۆید، کە لە ماوەی پێشوودا بەکارهێنەری زۆریان هەبووە و بەراوردیان دەکەین بەو باشترین ئەپەی کە بۆمان دیاری کردوون کە ئەویش ئەپی VideoDerـە.

ئەپی Tubemate:

ئەم ئەپە تاڕادەیەک زۆر گونجاو بوو بەڵام ڕوکاری ئەپەکە لە ئاست پێویستدا نەبوو.

ئەپی VidMate:
کێشەی ئەم ئەپە ئەوەیە ئاگانامەی زۆر دەنێرێت بۆ بەکارهێنەر ئەمەش بۆ مەبەستی بازرگانی و ڕیکلامن کە بەکارهێنەر زۆر هەراسان دەکات.

ئەپی SnapTube:
ڕوکاری ئەم ئەپە بەنزیکەیی هاوشێوەی VideoErــە بەڵام لەم دواییانەدا لەوەشانە نوێکانیدا کە بەکارهێنەرێکی زۆر زۆری لە خۆی کۆکردوەتەوە، تاڕادەیەکی زۆر ئەمەی بەهەل قۆستوەتەوە و بەشێوەیەکی زۆر بەربڵاو بانگەشەی بازرگانی (ڕیکلام) لە نێو ئەپەکەدا پەیدابووە کە تەنانەت لەکاتی کردنەوەی ئەپەکەشدا بەکارهێنەر دەبێت زیاد لە پێنج چرکە چاوەڕێ بکات تاکوو بەشێوەیەکی ئاسایی ئەپەکە دەبێتەوە، ئەمە جگە لەوەی قورساییەک لەسەر ڕامی مۆبایل دابین دەکات بەهۆی ئەو ڕیکلامە زۆرانەوە لە نێو خودی ئەپەکەدا هەیە.

ئێمە ئاسانترین و باشترین ئەپڵیکەیشنتان پێدەناسێنین کە خاوەن چەندین تایبەتمەندی گرنگن کە هەموو ئەوکێشانەی لەسەرەوە باسمان کردن لەم ئەپڵیکەیشنەدا چارەسەرکراون، ڕووکاری سەرەکی ئەپەکە:


1- نەبوونی ڕیکلامێکی زۆر وەک ئەپەکانی دیکە.

2- چونەژورەوەی سایتەکان و بەتایبەتتر یوتیوب بەشێوەیەکی زۆر ئاسان تاکو لایکی پۆست و زیادکردنی ڤیدۆ بۆ بەشی watch later و نوسینی لێدوان..هتد.

3- توانای داگرتنی ڤیدیۆکانی فەیسبووک و ئینستگرام و سەرجەم تۆڕەکانی دیکە، جگە لە ڤیدیۆی شێوە swf واتە فلاش کە ئەمەش شێوازێکی تایبەتی ڤیدیۆیە تاکو بە ئاسانی ڤیدیۆکە دانەگیرێت(بە کۆپی کردنی بەستەری ڤیدیۆکە و پاشان دانانی لە بەشی لیستی ماڵپەرەکان)

4-توانای نوێکردنەوەی وەشانی ئەپەکە هەر لە ناو خودی ئەپەکەدا بەڕاکێشانی بەشی چەپی شاشەکە بۆ لای ڕاست و لە ڕێی فرمانی Check For Update ـەوە پشکنین بکە بۆ دواین وەشان.

5- بوونی کۆمەڵێکی زۆر زمانی جیهانی لە نێویشیاندا زمانی کوردی سۆرانی و کرمانجی.

6- خاوەن چەندین ڕووکار و ڕەنگی سادە بۆ ناو خودی ئەپەکە، کە دیزاینێکی ناوازە دەدات بە ئەپەکە.

7-توانای گۆڕینی ڤیدیۆکان بۆ شێوازی دەنگی واتە MP3.

8- داگرتنی چەند ڤیدیۆیەک لەیەک کات کە خۆی ئەپەکە بۆت دەکاتە چەند لیستێک و پاش داگرتنی دانەیەک، دانەیەکی دیکەت بۆ دادەبەزێنێت.

9-توانای داگرتنی ڤیدیۆ تاکوو ڕوونی 4k کە ئەمەش توانایەکی زۆر گونجاوە و وا لە بەکارهێنەر دەکات بە تامەزرۆییەوە ئەپەکە و ڤیدیۆکە دابگرێت.

10- دەتوانیت ڤیدیۆیەک کە داتگرتووە بە ڕونییەکی کەم یان زۆرتر دەتوانیت دووبارە لە ڕێی بەشی Download Listـەوە دووبارە بە قەبارەیەکی جیاوازتر دایگبریتەوە.

11- کارپێکردنی دۆخی شەو تاکو زیان بە چاوت نەگەینێت.

12- دەتوانیت چەند تابێکی جیاواز بکەیتەوە لە هەمان کاتدا، هاوشێوەی وێبگەڕەکان.

داگرتنی ئەپەکە لە ماڵپەری سەرەکییەوە

بە بەستەری ڕاستەوخۆ

بۆچونی تۆ