ئەندرۆید
10, ئازار 2017
کامێرای مۆبایلی Huawei P10 لە لایەن ماڵپەڕی DXOMarkەوە پێداچوونەوەی بۆ کرا

ماڵپەڕی DXOMark کە بەناوبانگترین و دیارترینی جیهانە لە پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی کامێرای دیجیتاڵ و کامێرای مۆبایلدا ڕۆژی دوێنێ پێداچوونەوەی خۆی لەسەر مۆبایلی Huawei P10 بڵاوکردەوە و مۆبایلەکە 87 خاڵی تۆمارکردووە کە ئەمەش بە هاوبەشی لەگەڵ چوار مۆبایلی تردا سێیەم بەرزترین ئاستە لە دوای مۆبایلی Google Pixel کە لە پلەی یەکەمە و خاوەن 89 خاڵە، هەریەکە لە مۆبایلەکانی HTC 10 و Xperia X Performance و Galaxy S7 Edge کە خاوەن 88 خاڵن و لە پلەی دووەمن.
بەمەش P10 دەبێتە باشترین مۆبایلی کۆمپانیای هواوەی لە ڕووی کامێراوە و پێش Mate 9 دەکەوێت کە خاوەن 85 خاڵە.
مۆبایلی P10 خاوەن کامێرایەکی جووت هەستەوەرییە کە یەکێکیان ڕوونییەکەی 20 مێگاپیکسڵە و ئەوەی تریان 12 و بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای لایکای ئەڵمانی کاری لەسەر کراوە.
لە ئێستادا ئەم مۆبایلە لە کۆمەڵێک لە وڵاتانی ئەوروپا بەردەستە بۆ داواکردنی پێشوەختە و چاوەڕوان دەکرێت بەم زوانە لە هەرێمی کوردستان بکەوێتە بەردەستی کڕیاران.

کرتە بکە بۆ بینینی تەواوی پێداچوونەوەکە.
سەرچاوە :
- جی ئێس ئێم ئێرینا
- دی ئێکس ئۆ مارک
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.