ئەندرۆید 12, ئازار 2017

5 یاری تایبەت بە ئەندرۆید کە لە ئای ئۆ ئێس بەردەست نین

 

کێبڕکێی نێوان سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئؤ ئێس تا دێت گەرمتر دەبێت و تەنانەت پێشبڕکێ کەوتۆتە نێوان ئەپڵ و گوگڵ تاوەکو زۆرترین ئاسانکاری بۆ گەشەپێدەران بکەن بۆ ئەوەی زۆرترین گەشەپێدەر ئەپ و یارییەکانیان لەسەر ئەندرۆید و ئای ئؤ ئێس بەردەست بکەن.

هەریەک لەم دوو سیستەمە کۆمەڵێک ئەپ و یاری تایبەت(exclusive) بە خۆیان هەیە کە لەوەی تریان بەردەست نین، لێرەدا ئاماژە بە 5 لەو یارییە خۆش و بەهێزانە دەکەین کە تایبەتن بە ئەندرۆید.

1.Avoid the black

یەکێکە لە یارییە بێکۆتاکان کە لەسەر تۆمارکردنی زۆرترین خاڵ بەندە و میوزیک و شێوازی یارییەکە سەرنجڕاکێش و بەهێزە، ئەم یارییە لە لایەن کۆمپانیای Apprising دروستکراوە.

2.Highway Traffic Racer Planet

ئەم یارییەش لە یارییە بێ کۆتاکانە و نەخشە و شێوازی جیاوازی یاریکردن و ئۆتۆمبێلی جیاوازی لەخۆگرتووە کە کراون بە پۆلەوە، ئەم یارییە لە لایەن کۆمپانیای RebelApes دروستکراوە.

3.Distraint: Pocket Pixel Horror

یارییەکی زۆر جیاواز و تایبەتە، لە شێوازی ترسناک و دەروونییە و چیرۆکێکە سەبارەت بە بەها مرۆڤایەتییەکان، بۆ چێژ وەرگرتن لە یارییەکە باشتر وایە بەکارهێنەر زمانی ئینگلیزی باش بزانێت، ئەم یارییە لە لایەن گەشەپێدەر Jesse Makonnen دروستکراوە.

4.SkidStorm (Unreleased)

یارییەکی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلە کە بە شێوازێکی جوان و سادە دروست کراوە و کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەرنجڕاکێشی هەیە وەک توانای یاریکردن لەگەڵ کەسانی تر(یاخود هاوڕێکانت بەتایبەت) بەشێوەی ئۆنڵاین، بەرزکردنەوەی ئاستی ئۆتۆمبێلەکان و چەندین شتی تریش، ئەم یارییە لە لایەن کۆمپانیای Immobile Games دروستکراوە.

5.Decompression (Unreleased)

یارییەکی جەنگییە لە بۆشایی ئاسمان و کۆمەڵێکی زۆر چەک و شێوازی شەڕی جیاوازی تیادا بەدی دەکرێت، ئەم یارییە لە لایەن کۆمپانیای Playway SA دروستکراوە.

تێبینی:١-هەموو یارییەکان بێبەرامبەر لە کۆگاکانی گوگڵ پلەی و APKPure بەردەستن.

٢-هەردوو یاری چوارەم و پێنجەم هەروەک لە ناوەکانیشیان ئاماژەیان پێکراوە هێشتا لەژێر کاردان(لە قۆناغی ئەلفا یان بێتادان).

تاگەکان ئەندرۆید یاری
بۆچونی تۆ