10
ئای ئۆ ئێس 12, ئازار 2017

ئەپی Legend بۆ نوسین بە شێوەی کورت ڤیدیۆ و وێنەی جووڵاو بە شێوەی دیزاین.

ئێستا نوسین لەسەر وێنەکان و دروستکردنی کورتە ڤیدیۆ یاخوود دروستکردنی وێنەی جووڵاو لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باون و پەڕەکان دەیانەوێت نوسینی سەرنجڕاکێش بە دیزاین یاخوود وێنەیەکی جووڵاو بڵاوبکەنەوە بە شێوەیەکی باش. کەسانێک هەن بە کۆمپیوتەر کارەکانیان دەکەن بۆ ئەم بوارە بە ئەپی جیاجیا، هەروەها لەسەر مۆبایلەکانیش ئەپی سادە هەن، بەڵام هەموویان ناتوانن جێی دڵخوازی تۆ بن.

لە مۆبایلەکانیشدا دەتوانرێت کورتە ڤیدیۆ یان وێنەی جووڵاو کە نوسینی لەسەر بێت دروستبکرێت بە شێوەیەکی جوان، لە ناو ڤیدیۆکاندا بنوسە و نوسینێکی جوان بە شێوەی وێنەی جووڵاو پێشکەش بکە لە ڕێگەی ئەپی Legend بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس – ئەندرۆید.

ئەپی Legend باشترین ئەپی مۆبایلەکانە بۆ نوسین لە ڤیدیۆیەکدا یاخوود وێنەی جووڵاو بە شێوەیەکی نایاب، ئەویش بە دیزاینی جیاجیا کە هەر بەشەو ڕەنگێک و ڕووکارێکی جیاواز و تایبەتی هەیە، کە ژمارەی دیزاینەکان ۱٨ دیزاینی نوسینە بە ڕەنگی جیاجیا کە دەتوانیت بە دڵخوازی خۆت هەڵیانبژێریت.

پاش ئەوەی کارەکەت کە ئامادەت کرد، دەتوانیت پاشەکەوتیان بکەیت بە شێوەی کورتە ڤیدیۆ، هەروەها بە شێوەی وێنەی جووڵاو. هەروەها فۆنتی ئینگلیزی نوسین لە ئەپەکەدا سادە و نایابە، بەڵام پشتگیری فۆنتی کوردی ناکات.

بۆچونی تۆ