10
بابەتی گرینگ 13, ئازار 2017

دیزاینكردنی گێڕ و سوكانێک بۆ یارییە ئەلیكترۆنییەكانی كۆمپیوتەر لەلایەن گەنجێکی کوردەوە

یارییە ئەلیكترۆنییەكان بەكارهێنەریان زۆرە لە هەموو جیهاندا. وە كەل و پەلەكانیان خواستێكی زۆری لەسەرە. لە ئێستادا گەنجێكی كورد بە ناوی ڕەهێڵ زاهیر هەستاوە بە دیزاینكردنی گێڕ و سوكانێک بۆ کۆنترۆڵکردن و کارپێکردنی یارییە ئەلیكترۆنییەكانی كۆمپیوتەر لە جێی دەستی Joystick یاخوود ماوسی و تەختەکلیلەوە، فرمانەکانی وەک ئیستۆپ و گۆڕینی گێر لەڕێگەی ئامێرە درووستکراوەکانەوە بەشێوەیەکی ئاسان ئەنجام دەگەیەنرێـت، تێچووی گشتی ئامێرەكەی نزیكەی 70 دۆلاربووە، كە لە بازاڕە ئۆنڵاینەكاندا وەک کاک ڕەهێل دەڵێت تێچووی ئامێرەکە 150 دۆلار دەبێت.
ئەو پێداویستیانەی تیایدا بەکارهێنراوە:

  • گێڕی پرێنتەر
  • ئامیری b1k
  • شەفتی موبەڕیدە
  • نەرمادەی درگا
  • وایەری سەتەلایت
  • سوکانی سکرابی ئۆتۆمبێلی ڕاستەقینە
  • تەختە

هەموو ئامێرەکانی b1k جووڵە دروست ئەکەن، كە جێگیر ئەكرێت بە ئامیری ئەردۆینۆکەوە و ئەویش دەیکات بە نیشانەی کارەبای و بە گوێزەرەوەی USB دەگەیەنرێت بە کۆمپیوتەرەكە. دوای ئەوە پێویستە لەڕێگەی پڕۆگرامی (arduino) لەناو کۆمپیتەرەوە کۆدی پێویستی پڕۆگرامسازی بۆ بنووسرێتەوە. پاشان ئامێرەکە دەگۆڕدرێت بۆ (joyctick) کە لە کۆمپیوتەردا واتا کۆنتڕۆل دوای ئەمەش کۆمپیوتەرەکە وەک ئامێرێكی کۆنتڕۆڵكردن مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، و لە فرمانەکان تێدەگات، لە ڤیدیۆکەدا ڕوون کردنەوەی پێویست دراوە گەر لە باسەکە تێنەگەشتن.

بینەری ڤیدیۆکە بن:

وەچەندین داهێنانی تری هەیە كە هەموو دروستكراوی دەستی خۆیەتی، بۆ ئەوەی زیرەكی ئەم گەنجە بەفیڕۆ نەچێت، پێوستە لایەنی بەرپرس هاوکاری ئەو کوڕە گەنجە بکەن تاکوو بتوانێت بەردەوامبێت لەکاری لەم شێوەیە.

تاگەکان Games
بۆچونی تۆ