بابەتی گرینگ 18, ئازار 2017

ڕاپۆرت:سامسۆنگ پڕفرۆشترینە و ئەپڵ خاوەنی زۆرترین قازانجی مۆبایلە زیرەکەکانە

بەپێی ئامارێک کە دەزگای Strategy Analytics بڵاوی کردووەتەوە، کۆمپانیای سامسۆنگ لە پلەی یەکەم دێت بۆ پڕفرۆشترین مۆبایلی زیرەک، هەروەها کۆمپانیاکانی ئەپڵ و هواوەی چینی و بەدوای دادێن، ئەوەی جێی سەرنج بێت لە ڕێژەکاندا باسی فرۆشی بەرهەمەکانی کۆمپانیای سۆنی نەکراوە، هەروەها لەڕووی بەشی زۆری قازانجەوە ئەپڵ بەڕێژەیەکی بەرچاو پێش کۆمپانیاکان کەوتووە، ئامارەکەی ئەو دەزگا جیهانییە لە هەفتەی ڕابردوودا بڵاوکرابوویەوە ئێمەش بەکورتی و ورد ئاماژە بە قازانج و ڕێژەی فرۆشی کۆمپانیاکان دەکەین.

سامسۆنگی کۆری 308.5 ملیۆن مۆبایلی لە زنجیرەکانی گالاکسی فرۆشتووە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی سیاسەتەکانییەوە کە مۆبایلەکانی نرخی لە نێوان 800 بۆ 200 دۆلار و نزمتریشدا هەیە تاکوو هەموان بتوانن بەرهەمەکانی بکڕن، سەرەڕای شکستی کۆمپانیاکە لە گەڕاندنەوەی زنجیرەی نۆتی 7 کە هەوادارێکی زۆری هەبوو.

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی بەدوایدا دێت لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 215.5 ملیۆن مۆبایلی زیرەکی فرۆشتووە، بە سەرجەم جۆرەکانی ئایفۆنەوە.

هەروەها کۆمپانیای هواوەی لە ڕیزبەندی سێیەم دێت بە فرۆشی 72.2 ملیۆن لە زنجیرەی Honor، و 65.7 ملیۆن لە زنجیرەی Ascend.

شاومی چینیش 46.6 ملیۆن ئامێری فرۆشتووە.

ئۆپۆی چینی 38.4 ملیۆن مۆبایلی زیرەکی فرۆشتووە، کۆمپانیای ڤیڤۆش 33.7 ملیۆنی لە زنجیرەی X و 25.6 ملیۆنی لە زنجیرەی Y فرۆشتووە.

بەمەش ڕێژەی فرۆشی بەرهەمی مۆبایلە هۆشممەندەکان 53.7 ملیار دۆلار بووە

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی پشکی شێری بەرکەوتووە لە فرۆش بە ڕێژەی %79.2ـی گشت کۆمپانیاکان کە دەکاتە 44.9 ملیار دۆلار لە 53.7 ملیاری گشتی، هەروەها کۆمپانیا ئەمریکیەکە ڕێژەی 32.4ـی فرۆشی مۆبایلەکانی قازانج بووە، ئەمەش بەشێکی زۆری بۆ شکستی سامسۆنگ دەگەڕێتەوە لە مۆبایلی نۆتی 7 دا.

کۆمپانیای سامسۆنگ ڕێژەی گشتی فرۆشی 308.5 ملیۆن مۆبایلەکەی 8.3 ملیار دۆلار بوو، دەکاتە ڕێژەی نرخی %14.6 ـی سەرجەم فرۆشی مۆبایلە هۆشمەندەکان، ڕێژەی قازانجی کۆمپانیا کۆرییەکە بەگشتی دەکاتە %11.6

هواوەی چینی 929 ملیۆن دۆلار فرۆشی هەبووە کە دەکاتە ڕێژەی %1.6 سەرجەم مۆبایلە زیرەکەکان.

ئۆپۆی چینی بەدوای هواوەی دادێت بە ڕێژەی %1.5 و ڤیڤۆی چینیش %1.3 ـی ڕیژەی فرۆش لە کۆتایدایە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ