شاومی
20, ئازار 2017
وێنەیەکی مۆبایلی شاومی می ٦ و تایبەتمەندییەکانی بڵاوکرانەوە.

وا دیارە شاومی لە ١١ی مانگی ٤ واتە مانگی داهاتوو کۆنگرەیەک دەبەستێت و وا پێشبینی دەکرێت نوێترین بەرهەمی لە زنجیرەی مۆبایلەکانی می بەناوی می ٦ نمایش بکات.
بەگوێرەی زانیارییە دزەپێکراوەکان ئەوە ئاماژەی پێکراوە کە مۆبایلەکە سوچەکانی چەماوەیەکی زۆریان نییە و بەمەش زیاتر لە می نۆوت ٢ و می میکس دەچێت. وە هەروەها پشتەوەیشی شێوەی ٣ دووری نابێت. هەر لە وێنە دزەپێکراوەکە دیارە کە مۆبایلەکە دووانە کامێرای دەبێت و جووتە فلاشێکیش لەتەنیشتیان.
لە وێنەیەکی تریش کە دزەی پێکراوە دیارەکە کە می ٦ بیرگەکەی تا ٢٥٦ گێگا دەبێت و ڕامیشی ٦ گێگا و ئەندرۆید ٧ و ڕووکاری MIUI 8.3.14ـی لەسەر دەبێت. وە هەروەها پڕۆسێسەری بەناوبانگی سناپدراگۆن ٨٣٥ بە خێرایی ٢.٧ گێگاهێرتز لەسەر مۆبایلەکە جێگیردەکرێت.

سەرباری ئەو زانیارییە دزەپێکراوانە، پێ دەچێت دوو جۆر لە مۆبایلی ناوبراو ڕابگەیەندرێت یەکێکیان ڕوونماکەی ٥.١٥ ئینج و ڕامی ٤ و بیرگەکەی ٣٢ یان ٦٤ بێت. ئەوەی تریان ڕوونماکەی ٥.٧ ئینج دەبێت و لەوانەیە ناوی بنرێت بە می ٦ پڵەس و ڕامی ٤ بۆ بیرگەی ٦٤ گێگابایت و ڕامی ٦ بۆ بیرگەی ١٢٨ و ٢٥٦ بێت. وە پێ دەچێت لاشەکەی لە شوشە یان سیرامیک دروستکرابێت.
سەبارەت بە نرخیشی پێ دەچێت جۆری یەکەمی نرخی لە ٢٨٩ دۆلار دەست پێبکات و جۆری دووەم کە می ٦ پڵەسە لە ٣٦١ دۆلارەوە دەست پێدەکات. ئێمەش بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ١١ی نیسانین تا مۆبایلەکەی شاومی ببینین.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!