ئەپ و نەرمەکاڵا

لەمەودوا ئینستەگرام ڕێگەدەدات پەخشە ڕاستەوخۆکانت پاشکەوت بکەیتە ناو مۆبایلەکەت.

کاتێک ئینستەگرام لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو پەخشی ڕاستەوخۆی بۆ تۆڕەکەی زیادکرد، لەگەڵ ڕاگەیاندنی تایبەتمەندییەک بوونی نەبوو ئەویش پاشەکەوتکردنی پەخشەکەبوو لەدوای کۆتایی پێهێنانی بەڵام خۆشبەختانە ئەمڕۆ بۆ ئەپەکەی زیادکرا.

ئەمە هەنگاوێکە کە پەخشی ڕاستەوخۆی ئینستەگرام دەخاتە هەمان ئاستی پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووک و پێریسکۆپی تویتەر کە هەردووکیان ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدەن بە پاشەکەوتکردنی پەخشە ڕاستەوخۆیەکەیان دوای کۆتایی پێهێنانی. کێڤن وەیڵ سەرۆکی بەشی بەرهەمەکان بەرگری لەلابردنی ئەم تایبەتمەندییە کرد لە سەرەتای ڕاگەیاندنی چونکە ئەوان پێیان وابووە کە ئەمە هەستێکی باشتر دەداتە بەکارهێنەران بەوەی ڤیدیۆکانیان تا هەتایە نامێنێتەوە لەسەر ئینستەگرام. تەنانەت کە ئێستاش ئەم تایبەتمەندییەیان زیادکردووە تەنها ڕێگەت پێ دەدەن پاشەکەوتی بکەیتە مۆبایلەکەت نەوەکو لەسەر ئینستەگرام پەخشەکە بمێنێتەوە و بەمەش ئەوان لەسەر هەمان بیرۆکەی خۆیان دەمێننەوە لەهەمبەر فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ بەکارهێنەرانیان لەکاتی پەخشی ڕاستەوخۆ.

ئەم تایبەتمەندییە لە ئەمڕۆوە بۆ بەکارهێنەران پاڵپێوەدەنرێت و بەردەست دەبێت کە وەشانەکەی ١٠.١٢ـیە و بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.

سەرچاوە :

20 ئازار، 2017
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1170